
ڕێوڕەسمی نوێژی جەژن لە مزگەوتەکانی هەولێر بەڕێوەچوون
ئاڤا نیوز
ڕۆژی یەكەمی جەژنی قوربانی پیرۆز، هاوكاتە لەگەڵ ڕۆژی هەینی كە موسوڵمانان بۆ ئەنجامدانی نوێژی بەكۆمەڵ، دووجار سەردانی مزگەوتەكان دەكەن، یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامیش دووپاتی دەكاتەوە، نوێژی جەژن و نوێژی هەینی دوو ڕێوڕەسمی جیاوازن و هیچ كامیان قەرەبووی ئەوەی تر ناكاتەوە.
وێنە گەورەكە: سبەی دوای خۆرهەڵاتن سەعات 5:10 خولەكی بەیانی بەكاتی هەولێر، ڕێوڕەسمی نوێژی جەژن لە مزگەوتەكان بەڕێوەدەچێت و دواتریش نوێژخوێنان گوێبیستی وتاری جەژن دەبن، لە بڵندگۆی مزگەوتەكانیش تەكبیراتی جەژن دەخوێندرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لەماوەی ڕابردوودا دەنگۆی ئەوە دروستبوو، بەوەی كە لەكاتی كۆبوونەوەی نوێژی جەژن و نوێژی هەینی لە یەك ڕۆژدا، ئەوا بەشداریكردنی نوێژخوێنان لە یەكێكیان فەرزە و ئەوەی تریان پێویست نییە، یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان بەفەرمی ئەو دەنگۆیەی ڕەتكردەوە و ڕایگەیاند، ئەو بابەتە مشتومڕ هەڵناگرێت و باشتر وایە موسوڵمانان بەشداری هەردوو نوێژی بەكۆمەڵ بن و هیچ كامیان نابێتە بەدیلی ئەوەی تریان.
لێدوانی فەرمی: د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی، وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، تایبەت بە ئاڤا میدیا ڕایگەیاند: ئەمساڵ جەژنی قوربان کەوتووەتە ڕۆژی هەینی، هەربۆیە مامۆستای ئایینی لەكاتی نوێژی جەژن و لەكاتی نوێژی هەینیش، دووجار وتار دەخوێنێتەوە.
- وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام دووپاتیشی كردەوە، نوێژی بەکۆمەڵی هەینی، هیچ پەیوەندییەکی بە نوێژی جەژنەوە نییە، دوو ڕێوڕەسمی جیاوازن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
مۆدێلی بەیرووت؛ ستراتیژییەتێکی نوێی سەربازیی ئیسرائیل بەرامبەر ئێران
20 کاتژمێر لەمەوپێش
فۆردۆ؛ ئەو شوێنەی ئێران مووشەکی ئیسرائیل ناتوانێت زیانی پێبگەیێنێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ ئاشکرای دەکات: مووشەکی ئێران بەر ژووری نووستنەکەم کەوتووە
22 کاتژمێر لەمەوپێش
سەعات حەوت زیاتر لە یەک ملیۆن بینەر
16 حوزەیران
مۆسادی ئیسرائیل چۆن فەرماندە سەربازییەکانی ئێرانی هەڵخەڵەتاند و هێرشی کردە سەر ئەو وڵاتە؟
14 حوزەیران
- کوردستان
- 41 خولەک لەمەوپێش
سەرۆك بارزانی سوپاسی هەڵوێستی سەركردایەتیی ئیمارات دەكات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جێگری سەرۆکی ئەمریکا: لەوانەیە ترەمپ هەنگاوی زیاتر بنێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەکسیۆس: پێدەچێت ئەمریکا بەشداری لە جەنگدا بکات