
دیمەنی ڕێگای هامڵتۆن
ئاڤا نیوز
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی سۆران، شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە لەوەی لەهەر چوار ڕۆژی جەژندا هاتووچۆی بارهەڵگرەكان لەڕێگەی هاملتۆن 'سپیلك - حاجی ئۆمەران' لە كاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ بۆ 12ـی شەو، قەدەغە دەكرێت.
وێنە گەورەكە: لەكاتی بۆنە و جەژنەكاندا ژمارەیەكی زۆری هاووڵاتیان بۆ گەشت و سەیران ڕوو لە شوێنە گەشتیارییەكان دەكەن، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان لەپێناو بەرژەوەندی گشتی و دروستنەبوونی جەنجاڵی و ئاستەنگی هاتووچۆ و سەلامەتی گەشتیاران، قەدەغەی هاتووچۆی سنووردار بۆ ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەكان و ماتۆڕسكیلەكان دەدرێت.
لێدوانی فەرمی: زرار حوسێن، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سۆران لە ڕێگەی ئاڤا، داوا لە شۆفێران و هاووڵاتیان دەكات لە ڕۆژانی جەژندا پابەندی یاساكانی هاتووچۆ بن و هاوكاری تیمەكانی پۆلیسی هاتووچۆ بن.
هاتووچۆی سۆران ئاماژە بەوەشدەكات، بۆ دووركەوتنەوە لە دروستبوونی قەرەباڵغی لە شەقامەكان، لەهەر چوار ڕۆژی جەژندا لە كاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ تاوەكو 12ـی شەو، هاتووچۆی بارهەڵگرەكان لەڕێگەی هاملتۆن (سپیلك - حاجی ئۆمەران) بەهەموو شێوەیەك قەدەغەیە، بەپێچەوانەوە سەرپێچیكار، ڕێكاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
لەلایەكی دیكەوە: هەر ئەمڕۆ، بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، لە هەر چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا، هاتووچۆی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و ماتۆرسکیڵ لەو ڕێگایانەی كە دەكەونە سەر شوێنە گەشتیاری و سەیرانگەكان، قەدەغەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت