د.شاخەوان عەبدوڵڵا: پێویستە بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان هەڵبوەشێنرێتەوە
- هەواڵ
- 6 حوزەیران

د.شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکەی وەزیری دارایی فیدڕاڵ بۆ ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستان دەکات، داواش دەکات بەپەلەکردن لە دابەشکردنی مووچە دادپەروەریی بەرامبەر فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەدی بهێنرێت.
وێنە گەورەکە: لە هەرێمی کوردستان بێ مووچەیی باڵی بەسەر جەژنی قوربانی ئەمساڵدا کێشاوە و خەڵک بە گڕوتینەوە بەشدارییان لە جەژندا نەکرد، دوای ئەوەی 28ی ئایاری ئەمساڵ تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق ڕەوانەکردنی مووچەی مانگانەی بۆ هەرێمی کوردستان ڕاگرت.
لێدوانی فەرمی: د.شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق لە پەیامەکەیدا کە بەبۆنەی جەژنی قوربان بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویست دەکات حکومەتی فیدڕاڵ بەرپرسیارێتییە یاسایی و دەستووریی و نیشتمانییەکانی بەرامبەر بەهەموو پێکهاتەکانی عێراق لە ئەستۆ بگرێت.
- ئەوەشی خستووەتەڕوو، داوا دەکات بڕیارەکەی وەزارەتی دارایی عێراق هەڵبوەشێنرێتەوە کە کاریگەری هەبووە لەسەر مافەکانی فەرمانبەرانی کوردستان و دادپەروەرییان لەگەڵدا بکرێت بە پەلەکردن لە دابەشکردنی مووچەکانیان هاوشێوەی فەرمانبەرانی دیکە لە هەموو پارێزگاکان، بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی بۆ هەمووان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
36 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان