
دیمەنێک لە خۆپیشاندانەکانی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
پۆلیسی سانفرانسیسکۆ دەستگیرکردنی ژمارەیەک خۆپیشاندەر لە باکووری شاری کالیفۆرنیا ڕادەگەیێنێت، ئەویش دوای ئەوەی بە مەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەرامبەر هەڵمەتەکانی دۆناڵد ترەمپ دژ بە کۆچبەران کۆبوونەوە.
وێنە گەورەکە: دوای ئەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا قەدەغەکردنی چوونە ژوورەوەی هاووڵاتیانی 12 وڵاتی ڕاگەیاند، گرژی لەسەر سیاسەتە تووندەکانی دژە کۆچبەری ئیدارەکەی ترەمپ بەرزبووەتەوە و پێکدادانی زۆر لە نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان لە ناوچە و شارە جیاجیاکانی ئەمریکا دروست بووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ناڕەزایەتییەکەی سانفرانسیسکۆ دوای ئەو خۆپیشاندانانە دێت کە لە ناوەندی شاری لۆس ئەنجلس بەهۆی هەڵمەتەکانی کۆچبەرانەوە دەستیپێکردووە و لە ئەنجامدا دەیان کەس دەستگیرکراون کە دەسەڵاتداران دەڵێن، کۆچبەری نایاسایی و ئەندامانی باندەکانن، پۆلیس گازی فرمێسک ڕێژ بۆ بڵاوەپێکردنی کۆبوونەوەی خۆپێشاندەران بەکاردەهێنێت، هەروەها خۆپیشاندەران ئاگریان لە ئۆتۆمبێلەکان بەرداوە.
زانیاری زیاتر: دەسەڵاتداران و خۆپیشاندەران دوای هەڵمەتەکانی کۆچبەران بۆ چوارەم ڕۆژ پێکدادان لەنێوانیاندا هەیە، نزیکەی 300 پاسەوانی نیشتمانی لە سێ ناوچەی شاری لۆس ئەنجلس جێگیرکراون، دوای ئەوەی ترەمپ بۆ پاراستنی کارمەندان و موڵک و ماڵی فیدراڵی جێگیریانی کرد، ئەمە یەکەمجارە سەرۆکێک لە ماوەی دەیان ساڵدا بەبێ داواکاری و ڕەزامەندی دەوڵەت پەیوەندی بە پاسەوانی نیشتمانی بکات، هەروەها 500 هێزی دەریایی ئامادەکراون بۆ بڵاوەپێکردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 21 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- هەواڵ
- 22 خولەک لەمەوپێش
لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن