
دیمەنی چەند پارچە گۆشتێک کە بە دەڵاقەی گۆشتفرۆشییەوەیە لە کوشتارگە
ئاڤا نیوز
ئاماری قایمقامیەتی هەولێر دەریدەخات لەماوەی چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا، پۆلیسی قایمقامیەت 15 قەسابیان دەستگیر کردووە و 27 شوێنی فرۆشتنی خۆراک و گۆشتفرۆشییان داخستووە و چوار ئۆتۆمبێلی گواستنەوەی ئاژەڵیش دەستییان بەسەردا گیراوە.
وێنە گەورەکە: لە ڕۆژانی بەر لە جەژن پارێزگای هەولێر هۆشداری بە دانیشتوانی هەولێر دا، بەهۆی بڵاوبوونەوەی تای خوێنبەربوون جگە لە کوشتارگەکان ڕێگا پێدراو نییە ئاژەڵ لە دوکانەکانی گۆشتفرۆشی و ماڵان بکوژرێتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: قایمقامیەتی ناوەندی هەولێر ئاماری چوار ڕۆژی جەژنی بڵاوکردەوە، بەگوێرەی ئامارەکان لە گوندی گردەڕەشە چوار دوکانی گۆشتفرۆشی داخراون، 22 سەر مەڕ دەستی بەسەردا گیراوە، جگە لەوە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی ژینگەپارێزییەوە هەزار و 124 تۆن پاشماوەی ئاژەڵی قوربانی فڕێ دراوە.
ژمارەکان وا دەڵێن: بەگوێرەی ئاماری قایمقامیەتی هەولێر لە چوار ڕۆژی جەژنی قورباندا لە کوشتارگەی هاوچەرخی هەولێر هەزار و 461 ئاژەڵ کراوەتە قوربانی، لەو ژمارەیە 270 ئاژەڵی گەورە و هەزار و 191 ئاژەڵی بچووک بوون.
بۆچی گرنگە: لەماوەی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستان پێنج تووشبووی نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆمار کراون، یەکێک لە تووشبووان گیانی لەدەستدا، بەهۆی گواستنەوەی نەخۆشیەکە لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ هۆشداری دەدرێت بەبێ دەستکێش و پشکنینی پێشوەختە گۆشتی سوور بەکارنەیەت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
30 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان