
وەستاندنی ئۆتۆمبێل لە شوێنی نەگونجاو
ئاڤا نیوز
چەند کەسێکی دانیشتووی پارێزگای نەینەوا، چەند پارچە زەوییەکی موڵکی دەوڵەت لە بەرژەوەندی خۆیان بەکار دەهێنن و دەیکەن بە شوێنی وەستانی ئۆتۆمبێل، دەستەی دەستپاکیش دەستگیرکردنی ژمارەیەکیان ڕادەگەیێنێت.
وێنە گەورەکە: له ماوهی 20 ساڵی ڕابردوودا لە پارێزگاکانی عێراق زۆرترین زێدهڕۆیی بهسهر موڵک و زهوییهكانی دهوڵهت كراوە و بووهته دیاردهیهكی ئاشكرا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەستەی دەستپاکیی عێراق، 12 تۆمەتبار بەهۆی زێدەڕۆییکردن لەسەر موڵکی دەوڵەت لە پارێزگای نەینەوا دەستگیرکراون. کە دەستیان بەسەر 8 پارچە زەوی دەوڵەت لە نزیک بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ لە ناوەندی پارێزگاکەدا گرتووەوە، زەوییەکانیان کردووە بە گۆڕەپانی وەستانی ئۆتۆمبێل و بە شێوەیەکی نایاسایی پارەیان لە هاووڵاتییان وەرگرتووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کۆنووسی دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکان لەگەڵ تۆمەتبارە دەستگیرکراوەکان خراوەتە بەردەم دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی تایبەت بە دۆسیەکانی دەستپاکی و بەپێی حوکمەکانی بڕیاری 154ـی ساڵی 2001، بڕیاری ڕاگرتنیان بۆ دەرکراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 8 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- هەواڵ
- 9 خولەک لەمەوپێش
لە شێخان لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 49 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن