د. شاخەوان عەبدوڵڵا: تا دۆسیەی مووچە یەکلایی نەکرێتەوە ڕێگە نادەین دانیشتنی پەرلەمان بکرێت
- هەواڵ
- 11 حوزەیران

د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
ئاڤانیوز
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەێنێت، ڕێگە نادەین دانیشتنی پەرلەمان بکرێت تا دۆسیەی مووچەی فەرمانبەران یەکلایی نەکرێتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: بڕینی مووچەی فەرمانبەران و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی عێراق، لەسەر ئاستی ناوخۆ و دەرەوە کاردانەوەی لێکەوتۆتەوە.
لێدوانی فەرمی: د. شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتی: داوا دەکرێت پەرلەمانی عێراق کۆببێتەوە، بەڵام ئێمە ڕێگە نادەین دانیشتنی پەرلەمان بکرێت تا دۆسیەی مووچەی فەرمانبەران یەکلایی نەکرێتەوە.
- نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق هەڵەی یاسایی زۆری تێدایە و بابەتەکە سیاسیە، نەک بابەتێکی تەکنیکی و ئیداری، ئەم بابەتەشمان لەگەل سەرۆکوەزیرانی عێراق باس کردووە کە نابێت خەڵکی کوردستان برسی بکرێت.
- ئومێدەوارین لە چەند ڕۆژی داهاتوو دادگای فیدراڵی بڕیار لەسەر ناردنی مووچە بدات، چونکە پێش جەژن ڕێکارە یاساییەکان تەواو بووە و لەلایەن فەرمانبەران سکاڵا تۆمار کراوە، بەڵام بەهۆی تەواو نەبوونی ڕێژەی یاسایی دانیشتنی دادگای فیدراڵی نەکرا، بۆیە چاوەڕێین دانیشتنی دادگای فیدراڵی لەسەر ئەم بابەتە بکرێت و بڕیار لە ناردنی مووچە بدرێت.
- سەبارەت بە بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان هاتوونەتە دەنگ و داوای چارەسەرکردنی ئەم کێشەیە دەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
44 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان