لە لاهای سێ گرێبەستی گرنگی كشتوكاڵی لەنێوان كۆمپانیاكانی كوردستان و هۆڵەندا واژۆ دەكرێن
- هەواڵ
- 11 حوزەیران

بێگەرد تاڵەبانی و شاندێکی هەرێمی کوردستان لە کۆڕبەندی ئابووری و بازرگانیی هۆڵەندا - كوردستان
ئاڤا نیوز
لەمیانی بەشداریكردنی شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان و كۆمپانیا كوردستانییەكان لە كۆڕبەندی ئابووری و بازرگانی هۆڵەندا، سێ گرێبەستی گرنگ لەبواری پەرەپێدانی كشتوكاڵی، واژۆ كران.
چیرۆكی سەرەكی: ڕۆژی چوارشەممە 10-6-2025، لە شاری لاهای، بە ئامادەبوونی شاندی باڵای حكومەتی هەرێمی كوردستان كە پێكهاتوون لە وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنانی هەرێمی كوردستان، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە یەكێتیی ئەوروپا، سەرۆكی ژوورەكانی بازرگانی و پیشەسازیی شارەكانی هەرێمی كوردستان، دەیان بازرگان و خاوەن كۆمپانیاكانی كوردستان، سێ گرێبەستی گرنگی بواری پەرەپێدانی كشتوكاڵی لەنێوان كۆمپانیاكانی كوردستان و هۆڵەندا، واژۆكران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕۆژی دووەمی بەڕێوەچوونی كۆڕبەندی ئابووری و بازرگانیی هۆڵەندا - كوردستان، سێ گرێبەستی گرنگ لەبواری شیرەمەنی، چاندنی تۆوی پەتاتە و بەكارهێنانی ژیری دەستكرد لە پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵ، لەنێوان كۆمپانیاكانی كوردستان و هۆڵەندا واژۆكران.
بۆچی گرنگە: واژۆكردنی گرێبەستی پەرەپێدانی سێكتەری كشتوكاڵ، دەرفەتێكی گرنگە بۆ هێنانی وەبەرهێنەران و خاوەن پرۆژە و كۆمپانیاكانی هۆڵەندا كە هەماهەنگی دەكەن بۆ بەهێزكردنی ژێرخانی ئابووریی هەرێمی كوردستان.
باكگراوند: بەپێی پرۆگرامێكی درێژخایەنی سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، كەرتی تایبەت لەپاڵ كەرتی حكومی بەشداریی كارای هەبێت لە پەرەپێدانی چالاكییە ئابووری و بازرگانییەكان، بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووریی هۆڵەندا - کوردستان، درێژەپێدەری ئەو پرۆگرامەیە كە بە هاوکاری فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چەند سێکتەرێکی جۆراوجۆری کشتوکاڵی و پیشەسازی لەگەڵ وڵاتان ئەنجامی دەدات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت