
دیمەنی چەند ئەندامێکی گرووپە چەکدارەکانی عێراق. وێنە؛ میدیا عێراقییەکان
ئاڤا نیوز
گرووپێکی نێو بەرەی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ دژی ئێران، هەڕەشەی هێرشکردنە سەر بەژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق دەکات.
وێنە گەورەکە: دوای بێدەنگییەی زۆر، جارێکی دیکە گرووپە چەکدارەکانی عێراق دەستیان بە هەڕەشەو گوڕەشەکانیان بۆ لێدان لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق کردەوە.
پەیامی فەرمی: ئەبو ئالاء ئەلوەلائی، ئەمینداری گشتیی کەتیبەکانی "سەیدولشوهەدا" لە پۆستێکیدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەڕەشەی ناردنی دەیان خۆکوژ بۆ هێرشکردنە سەر بەژەوەندییەکانی ئەمریکا دەکات لە ئەگەری هەڵگیرسانی جەنگ دژی ئێران.
لە هەمان کاتدا: وەلائی نووسیویەتی: "ئەگەر جەنگ هەڵگیرسا، سەدان گیانلەسەردەست لە ئامادەباشیدا دەبن و جارێکی دیکە لووتبەرزیی ئەمریکا دەشکێنرێت، هەروەک چۆن یەکەمجار لە عێراق شکێنرا کاتێک بە سەرشۆڕییەوە کشایەوە."
"ئەمجارە نە هیچ شوێنپێیەکی (ئەمریکا) لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا دەمێنێتەوە و نە هی بەکرێگیراوەکانیشی، ئەو سیستەمانەی کە داگیرکاری دەیپاراستن دەڕوخێن، ئەو کاتە سەرکەوتن بۆ خودا و بەندە دڵسۆزەکانی دەبێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: گرژییەکانی ناوچەکە ڕوویان لە زیادبوون کردووە، ئەمەش دوای لێدوانەکانی عەزیز نەسیر زادە، وەزیری بەرگریی ئێران، کە تێیدا هەڕەشەی لێدان لە بنکەکانی ئەمریکای لە ناوچەکە کردبوو ئەگەر ناکۆکییەک لەگەڵ واشنتن لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی سەرهەڵبدات."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 49 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە عومان ستایشی هەڵوێستەکانی سوڵتان دەکات بۆ پەرەپێدانی سەقامگیری
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان