
گرافیکی پڕۆژەی ڕووناکی
ئاڤا نیوز
دابەشکردنی پسوولەی مانگی پێنجی کارەبای 24 کاتژمێری دەستیپێکرد، بەشێکی زۆری هاوبەشان هیچ بڕە پارەیەک نادەن، بەشێکی دیکە بە پاڵپشتی حکومی 18 بۆ 38 هەزار دینار دەدەن.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، زیاتر لە یەک ملیۆن هاووڵاتی لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان سوودی لێوەردەگرن بە نرخێکی کەمتر.
زانیاریی تایبەت: تیمی پڕۆژەی ڕووناکی بە ئاڤای گوت، "هاووڵاتیان دەتوانن لەڕێگەی ماڵپەڕی پڕۆژەکە خۆیان تۆماربکەن، مانگانە لەڕێگەی کورتەنامەوە پسوولەکانیان وەردەگرنەوە."
ژمارەکان وا دەڵێن: کۆی ژمارەی هاوبەشان لە هەرسێ پارێزگای هەولێر، سلێمانی و دهۆک بریتییە لە 280 هەزار هاوبەش کە دەکاتە یەک ملیۆن و 106 هەزار هاووڵاتی، لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەندن، بەم شێوەیە:
هەولێر: 216 هەزار هاوبەش دەکاتە 860 هەزار هاووڵاتی.
سلێمانی: 35 هەزار هاوبەش دەکاتە 132 هەزار هاووڵاتی.
دهۆک: 29 هەزار هاوبەش دەکاتە 114 هەزار هاووڵاتی.
شێوازی جێبەجێکردن: پسوولەی مانگی پێنج بۆ هاوبەشان بە پاڵپشتی حکومی و بێ پاڵپشتی بەمشێوەیە دەبێت:-
پسوولەی مانگی پێنج بۆ 50%ـی هاووڵاتیان بە پاڵپشتی حکومی بەمشێوەیە:-
هەولێر: کەمتر لە 20 هەزار دینار
سلێمانی: کەمتر لە 18 هەزار دینار
دهۆک: کەمتر لە 38 هەزار دینار
پسوولەی مانگی پێنج بۆ 50%ـی هاووڵاتیان بەبێ پاڵپشتی حکومی بەمشێوەیە:-
هەولێر: کەمتر لە 42 هەزار دینار
سلێمانی: کەمتر لە 24 هەزار دینار
دهۆک: کەمتر لە 51 هەزار دینار
پسوولەی مانگی پێنج بۆ 80%ـی هاووڵاتیان بە پاڵپشتی حکومی بەمشێوەیە:-
هەولێر: کەمتر لە 48 هەزار دینار
سلێمانی: کەمتر لە 32 هەزار دینار
دهۆک: کەمتر لە 61 هەزار دینار
پسوولەی مانگی پێنج بۆ 80%ـی هاووڵاتیان بەبێ پاڵپشتی حکومی بەمشێوەیە:-
هەولێر: کەمتر لە 72 هەزار دینار
سلێمانی: کەمتر لە 43 هەزار دینار
دهۆک: کەمتر لە 81 هەزار دینار
پسوولەی هاوبەشانی بازرگانی لە دووکانێکی بچووکەوە تاوەکو سوپەرمارکێتێکی گەورەیە بەمشێوەیە:-
پسوولەی مانگی پێنج بۆ 50%ـی هاووڵاتیان بە پاڵپشتی حکومی بەمشێوەیە:-
هەولێر: کەمتر لە 59 هەزار دینار
سلێمانی: کەمتر لە 21 هەزار دینار
دهۆک: کەمتر لە 54 هەزار دینار
پسوولەی مانگی پێنج بۆ 80%ـی هاوبەشان بەبێ پاڵپشتی حکومی بەمشێوەیە:-
هەولێر: کەمتر لە 192 هەزار دینار
سلێمانی: کەمتر لە 58 هەزار دینار
دهۆک: کەمتر لە 148 هەزار دینار
ئەمەش بزانە: بەشێکی هاوبەشانی ماڵان و هاوبەشانی بازرگانی هیچ بڕە پارەیەک بۆ مانگی پێنج نادەن، بۆ نموونە 90%ـی هاوبەشانی گەڕەکی شادی هەولێر هیچ بڕە پارەیەک نادەن، هەر لە هەولێر 8%ـی شوێنە بازرگانییەکان بۆ ئەم مانگە هیچ بڕە پارەیەکیان بۆ نەهاتۆتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 5 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 46 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت