پسپۆرێک: تەقاندنەوەی وێستگەی ئەتۆمی ئێران زیان بە هەرێمی کوردستانیش دەگەیێنێت
- هەواڵ
- 14 حوزەیران

وێستگەی ئەتۆمی ئێران
ئاڤا نیوز
پسپۆڕێکی تیشک و ناوکی هۆشداری لە بڵاوبوونەوەی کاریگەری تەقاندنەوەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران دەدات، بەلایەنی کەمەوە کاریگەری تیشکدانەوە و دەردانی ماددەکانی بەدووری 70 کیلۆمەتر دەچێت.
چیرۆکی سەرەکی: بەرەبەیانی ڕۆژی هەینی 13-6-2025، سوپای ئیسرائیل بە سەدان مووشەک هێرشی چڕی کردە سەر دەیان بنکەی سەربازی و دامەزراوەی ئەتۆمی لە سەرتاسەری ئێران و بەهۆیەوە 78 هاووڵاتی کوژران و 320 کەسی دیکەش برینداربوون، هۆشداری دەدرێت لە بڵاوبوونەوەی کاریگەری سەر تەقاندنەوەی وێستگە ئەتۆمییەکان.
لێدوانی فەرمی: د. عەلی حەسەن، پسپۆڕی تیشک و ناوکی بە ئاڤای گوت، "زیانی بەئامانجگرتنی ئەو وێستگانە بۆ دەورووبەری ئەو شوێنە دەبێت کە پێککراوە، ئینجا کاریگەرییەکەی هەرێمی و دواتر جیهانی دەبێت، بەگوێرەی پلەبەندی و قووڵبوونەوەی پێککرانی ئامانجەکە."
د.عەلی حەسەن ئەمانەشی گوت:-
"زیان لە ژینگەکەیان دەدات، ئەو تیشکە ئەگەر وەک ماددە بێتە دەرەوە، کاریگەرییەکەی زۆر خراپتر دەبێت، ماددەکە بەدووری 70 کیلۆمەتر بڵاودەبێتەوە لەنزیکی ئەو وێستگانەی کە بەئامانج گیراون."
"ئەگەر لە دڵی ڕیاکتەرەکەی دابێت، مەترسیدارن و مەترسییەکی بەرفراوانی دەبێت، ئەمە واتە بگاتە پلەی حەوت و دیزاستەر مەترسی تیشکەکان فراوان دەبێت، مەترسی بڵاوبوونەوەی بە مەودایەکی درێژتر هەیە و کاریگەری نەرێنی لەسەر ناوچەکە هەیە."
چارەسەرەکان چین؟
ئەگەر لەدەرەوە و نزیک لە وێستگەکە بوون یەکسەر پێویستە بڕۆنە ماڵەوە و چارەسەری پێویست وەرگرن، ئەگەریش لە ماڵێکی نزیک وێستگەکە بن هەموو دەرگا و پەنجەرەکان داخەن، ئەگەریش لە دەرەوە بەر تیشکەکە کەوتن یەکسەر جل و بەرگەکانتان بگۆڕن و چەند ڕۆژێک خۆتان کەرەنتینە بکەن، ئەو خواردن و خواردنەوانە بەکاربهێنن کە سەریان داخراوە، ئینجا پێویستە بە ئاو و سابوون خۆی بشوات.
هەر کاتێکیش تووشی سکچوون و ڕشانەوە بوون، یەکسەر سەردانی نەخۆشخانە بکرێت بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
30 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان