
عومەر فاروق گارگەریلیئۆغلو، پەرلەمانتاری دەم پارتی
ئاڤا نیوز
پەرلەمانتارێکی دەم پارتی بۆ ئاڤا دەڵێت، ئیسرائیل دوای ئێران لە تورکیا دەدات، بۆیە پێویستە کارکردن لەسەر پرۆسەی ئاشتی خێراتر بکرێت.
وێنە گەورەکە: جەنگی هەڵگیرساوی نیوان ئیسرائیل و ئێران، کاردانەوەی جیهانی و ناوچەیی لێکەوتووەتەوە، وڵاتانی ناوچەکە لە هەوڵی کۆتییهێنان بە جەنگەکەن بەتایبەت تورکیا.
لێدوانی فەرمی: عومەر فاروق گارگەریلیئۆغلو، پەرلەمانتاری دەم پارتی بە ئاڤا میدیای گوت: من ماوەی ساڵێکە ئەوە دەزانم، ئیسرائیل دواین ئامانجی هێرشەکانی تورکیا دەبێت، دەسەڵاتی تورکیا زۆر ڕوون ئەمە دەزانێت، هەر بۆیەش بڕیاریدا لەگەڵ کورد ڕێکبکەوێت. هۆکاری ڕێککەوتنی دەسەڵات لەگەڵ کورد هیچ پەیوەندی بە کێشەی ناوخۆ و دووبارە کاندیدکردنەوەی ئەردۆغان نەبوو، بەڵکو ئەم ڕاستییەی ئەمڕۆ ڕوودەدات دەیزانی، ئەمڕۆش کۆبوونەوەی کابینەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بۆ ئەوەیە چۆن خێراتر کار لەسەر ڕادەستکردنەوەی چەکەکانی پەکەکە بکرێت.
پەرلەمانتارەکەی دەم پارتی ئەمانەشی وت:
٠ من ناڵێم سبەی یان دوو سبەی دەبێت، دەڵێم دوای ماوەیەکی دیکە ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر تورکیا.
٠ ئۆجەلان لە نێوان ئیسرائیل و تورکیا، ڕێککەوتنی لەگەڵ تورکیا هەڵبژارد، لە کاتێکدا ئیسرائیل ئەمەی نەدەویست، پەکەکەش تا هەنگاوێکی جددی لە تورکیا نەبینێت، چەک ڕادەست ناکاتەوە، بەڵام پابەندە بە ڕێککەوتنی پرۆسەی ئاشتی.
لەلایەکی دیکەوە: دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە چەند ڕۆژێک لەمەوبەر گوتی: ئەو هێرشانەی ئیسرائیل پەیامێکر بۆ تورکیا، ئامانجی ئیسرائیل تورکیایە.
زانیاریی زیاتر: پەرلەمانتارەکەی دەم پارتی دەڵێت، من سەیرم بەوانە دێت کە وا دەزانن لەبەرئەوەی تورکیا ئەندامی ناتۆیە، ئیسرائیل هێرش ناکاتە سەری، من دوور دەبینم و دەمێکە دەزانم کە ئەمە روودەدات. ئیسرائیل خەریکە کۆنترۆڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، هەر بۆیە پێویستە پرۆسەی ئاشتی خێراتر کاری لەسەر بکرێت و لەوە زیاتر دوا نەخرێت.
بە تەنیشت ئەم بابەتەوە: ئەمڕۆ کۆبوونەوەی کابینەی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا بە سەرۆکایەتی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا بۆ تاوتوێکردنی"پرۆسەی ئاشتی و هەنگاوەکانی ڕادەستکردنەوەی چەکەکانی پەکەکە" دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
32 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان