لەسەر داوای ئێران ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی کۆ دەبێتەوە

شەیری بکە لە:
لەسەر داوای ئێران ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی کۆ دەبێتەوە

ئاڤا نیوز

لە چەند کاتژمێری داهاتوو، ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی لەسەر داوای ئێران دانیشتنێکی بەپەلە ڕێکدەخات، ئەمەش دوای ئەوەی نوێنەری هەمیشەیی تاران بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان داواکاری بۆ تاوتوێکردن و ئیدانەکردنی هێرشی ئەمریکای بۆ سەر ئێران پێشکەش بە ئەنجوومەنی ئاسایش کردووە.

وێنە گەورەکە: بەرەبەیانی ڕۆژی یەکشەممە ئەمریکا هاوبەشی لە ‌هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران کرد،  هەر سێ شوێنی ئەتۆمی فۆردو، نەتەنز و ئیسفەهان لە ئێران کردە ئامانج. 

زانیاریی بەدەستهاتوو: سەرچاوەیەک لە ئەمریکاوە بە ئاژانسی ئەنەدۆڵی وتوە: پاکستان و چین و ڕووسیا، داوایان لە ئەنجوومەنی ئاسایش کردووە کە دانیشتنێکی بەپەلە ڕێکبخات، ئەمەش دوای ئەوەی ئەمیر سەعید ئیروانی، نوێنەری هەمیشەیی ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، داوای تاوتوێکردن و ئیدانەکردنی هێرشی ئەمریکای بۆ سەر ئێران کردبوو.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ