دیمەنێکی شاری بەسرە
ئاڤا نیوز
وێرای ئەوەی مووچەیەکی زەبەلاحی بۆ خەرجکراوە، کەم ئاویی و ئاوی خواردنەوە گەورەترین کێشەی بۆ دانیشتووانی پارێزگای بەسرە دروستکردووە و هەڕەشەی خۆپیشاندان دەکەن.
وێنە گەورەکە: لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما، پارێزگاری بەسرە ڕووبەڕووی قەیرانی ژینگەیی و کەمی ئاوی خوواردنەوە بووەتەوە بەجۆرێک مەترسی لەسەر تەندروستیی زیاتر لە سێ ملیۆن کەس لە دانیشتووانی پارێزگاکە دروستکردووە.
لێدوانی فەرمی: عەلاء حەیدەری، پەرلەمانتاری عێراق لەپشکی پارێزگای بەسرە ڕایگەیاند: بەهۆی کەمی ئاوی خواردنەوە و پیسبوونی، دانیشتووانی پاریزگای بەسرە لەدۆخێکی ئەوپەڕی خراپیدا دەژین و مەترسی تووشبوون بە هەندێک نەخۆشی کوشندە لەئارادایە، دیارترینیان شێرپەنجە و لەکارکەوتنی گورچیلەیە.
- حەیدەری هۆشدارییەکی توندی ئاراستەی حکومەتی فیدراڵی کرد سەبارەت بە کاردانەوەی هاووڵاتیان لەبارەی قەیرانی کەمی ئاو لە پارێزگاکەدا و جەختی لەوە کردەوە، ئەگەر ڕێوشوێنی خێرا و جددی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە نەگیرێتەبەر، ئەگەر هەیە خۆپیشاندانی سەرتاسەری پارێزگاکەی لێبکەوێتەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر فەرمانگەی چاودێری و پلاندانانی پارێزگای بەسرە، پشکی بودجەی بەسرەی بۆ ساڵی 2023 ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، گەیشتووەتە نزیکەی 2.8 تریلیۆن دینار، جگە لە پارەی پێترۆدۆلار و پشکی گەشەپێدانی ناوچەکە، لەگەڵ ئەم پشکانەدا، پارەی دیکەیش بۆ پرۆژەی دیکە هەبووە، وەک دەزگای شیرینکردنی ئاو بە بودجەی 500 ملیۆن دینار، دامەزراندنی سەنتەری چارەی شێرپەنجە و گورچیلە بە بودجەی 20 ملیار دینار.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
سووریا دەستگیرکردنی بکەرانی تەقینەوەی کەنیسەکەی دیمەشی ڕاگەیاند
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
زانیاری نوێ ئاشکرا دەبێت؛ مۆساد بە تەلەفۆن هەڕەشەی لە فەرماندەکانی سوپای پاسداران کردووە
3 خولەک لەمەوپێش
پلەکانی گەرمای هەرێمی کوردستان بەجێگریی دەمێننەوە
1 کاتژمێر لەمەوپێش
قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی ئیسرائیل و ئێران دەستیپێکرد
14 کاتژمێر لەمەوپێش
گرنگیی عودەیدە؛ بنکە سەربازییەکەی ئەمریکا لە قەتەر کە ئێران هێرشی کردە سەر
23 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر ئێران بزانە
22 حوزەیران
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
سووریا دەستگیرکردنی بکەرانی تەقینەوەی کەنیسەکەی دیمەشی ڕاگەیاند
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیمارات و ئێران: با ناوچەکەمان ئارام و دوور لە ململانێی جەنگ بێت