
عەلی شادومانی، فەرماندەی باڵای قەرارگەی خاتەمولئەنبیا.
ئاڤا نیوز
عەلی شادومانی، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی قەرارگەی خاتەمولئەنبیا کە هەفتەی ڕابردوو بە هۆی هێرشەکانی ئیسرائیل بەسەختی بریندار بوو بوو، گیانی لەدەستدا.
وێنە گەورەکە: لە ئەنجامی جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئیسرائیل و ئێران، دەیان فەرماندەی سەربازی ئێران بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیلەوە کوژران. یەکێک لەوان فەرماندەی باڵای قەرارگەی خاتەمولئەنبیا بوو.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا قەرارگەی خاتەمولئەنیا ڕایگەیاند: عەلی شادومانی، یەکێک لە فەرماندە باڵاکانی قەرارگەکەمان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستدا، ڕۆژی شەممە لەگەڵ چەندین کوژراوی دیکەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە تاران بە خاک دەسپێردرێت.
زانیاریی زیاتر: عەلی شادومانی، فەرماندەی سوپای پاسداران بوو لە 13ـی حوزەیرانی 2025ـەوە وەک فەرماندەی قەرارگەی ناوەندی خاتەمولئەنبیا کاری کرد، لە دوای کوژرانی غوڵام عەلی ڕەشید لەلایەن ئیسرائیلەوە.
لەلایەکی دیکەوە: سوپای پاسداران ڕایگەیاند، "لە هێرشەکانی ئیسرائیل، 35 فەرماندە و ئەندامی هێزی بەرگریی ئاسمانیی سوپای پاسداران کوژراون".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
41 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 29 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان