نێردەی ترەمپ: ئامانجمان پاراستنی حکومەتی سووریایە لە گرووپەکانی سەر بە ئێران
- هەواڵ
- 26 حوزەیران

دیمەنی ژمارەیەک هاووڵاتی سووریا
ئاڤا نیوز
لەبارەی دۆخی سووریاوە نێردەی ترەمپ ئاشكرای دەکات، ئامانجی ئەمریکا پاراستنی حکومەتی سووریایە لە گرووپەکانی سەر بە ئێران و ئاماژە بەوەدەکات، ئەمریکا دەستێوەردان لە حکومڕانی وڵاتەکەدا ناکات.
لێدوانی فەرمی: تۆم باراک، نێردەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزۆنیدا ڕایگەیاند، ئێمە پابەندین بە ڕێگەدان بە حکومەتی نوێی سووریا بۆ ئەوەی خۆی بسەلمێنێت، ئامانجمان پاراستنی حکومەتی سووریایە لە گرووپەکانی سەر بە ئێران.
-ناوبراو لە درێژەیی قسەکانیدا ئاماژە بەوە دەکات، کاری لە پێشینەی ئێمە لە سووریا خۆشگوزەرانی و ئاسایشە نەوک دەستێوەردان لە شێواز و فۆرمی حوکمڕانی، هاوکات دەشڵێت ئەمریکا سەرنجی لەسەر شەڕەکانی دژی داعش و هەڕەشەی تیرۆر لە سووریا بووە.
زانیاریی زیاتر: لە میانەی جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل، سووریا هیچ لێدوانێکی سەبارەت بە دۆخەکە نەدا، لەم چوارچێوەیەدا شرۆڤەکاران بە ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزیان ڕاگەیاندبوو، بێدەنگی حکومەتی سووریا کە ئەحمەد شەرع، سەرۆکایەتیی دەکات، ڕەنگدانەوەی ئەو گۆڕانکارییە بەرچاوانەی پەیوەست بە هاوسەنگی جیۆپۆلەتیکی ناو خودی سووریاوەیە هاوکات، گرژییەکان دەرفەتی بە حکومەتەکە بەخشی تا پابەندبوونی خۆی بە ڕێبازە نوێیەکە نیشان بدات و پشتیووانییەکی فراوانی نێودەوڵەتی بەدەستبهێنێت، هاوکات بێدەنگی سووریا پەیامێک بووە بۆ ئیسرائیل و ئەمریکا کە سووریا نایەوێت ببێتە بەشێك لەم ئاڵۆزییە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
لە شێخان لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 10 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- هەواڵ
- 11 خولەک لەمەوپێش
لە شێخان لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 51 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن