
بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە
ئاڤا نیوز
لەبارەی ئاگربەستی غەززە سەرۆکی ئەمریکا ئاماژە بە هەوڵەکان دەکات و ئاشکرای دەکات لە ماوەی هەفتەی داهاتوودا ئەگەری هەیە ڕابگەیێندرێت.
وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سکرتێری گشتیی ناتۆ هەفتەی ڕابردوو، لە پەراوێزی لووتکەدا چەند لێدوانی لە بارەی غەززە باسی لەوەکرد ئاگربەست نزیکە.
لێدوانی فەرمی: دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی ئاگربەستی غەززە ڕایگەیاند، پێم وایە لە هەفتەی داهاتوو ئاگربەست لە غەززە بەدەست دەهێنین.
زانیاریی زیاتر: ئەم لێدوانەی ترەمپ لە کاتێکدا بووە کە لە کۆشكی سپی ئاهەنگێکێک بەبۆنەی ڕێکەوتنی ئاشتی کۆماری کۆنگۆی دیموکراتی و ڕواندا بەڕێوەچوو، تیایدا بە ڕۆژنامەنووسانی ڕاگەیاند، پێی وایە ئاگربەست نزیکە.
قووڵتر: ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئیسرائیل ئاماژەیان بەوە کردووە، ''ترەمپ و مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل و ڕۆن دێرمر، وەزیری کاروباری ستراتیژی ئیسرائیل کردووە، لەو ماوەیەدا لێکتێگەیشتن هەبووە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لە کەرتی غەززە لە ماوەی دوو هەفتەدا''.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
20 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان