فەرمانبەرێک لە پەروەردەی زیقاڕ نزیکەی 13 هەزار پەرتووکی خوێندن دەدزێت

شەیری بکە لە:
فەرمانبەرێک لە پەروەردەی زیقاڕ نزیکەی 13 هەزار پەرتووکی خوێندن دەدزێت

شەقامی موتەنەبی تایبەت بە فرۆشتنی کتێب

ئاڤا نیوز


دەستەی دەستپاکی فیدراڵیی عێراق ڕایدەگەیێنێت، لەسەر دزینی نزیکەی 13 پەرتووکی خوێندن، فەرمانبەرێکیان لە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پارێزگای زیقاڕ دەستگیر کراوە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی دەستەی دەستپاکی فیدراڵی، تیمێک لە نووسینگەی لێکۆڵینەوەی زیقاڕ، دوای ئەنجامدانی کاری لێکۆڵینەوە و وردبینی و چوون بۆ بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی پارێزگاکە، توانیویەتی فەرمانبەرێک دەستگیر بکات کە هەستابوو بە دزینی 12 هەزار و 740 پەرتووکی خوێندن.

 

چی ڕوویدا: لەسەر ئەو بنەمایەش، فەرمانبەرەکە بەگوێرەی بڕیاری دادوەر دەستگیرکرا و دەستیش بەسەر پەرتووەکەکاندا گیرا. ئێستاش دۆسیەکەی خراوەتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوەی دادگای زیقاڕ تایبەت بە کەیسەکانی دەستپاکی.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ