کەسێک بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ کوشتنی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەستگیر دەکرێت
- هەواڵ
- 29 حوزەیران

ییسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل
ئاڤا نیوز
میدیا ئیسرائیلییەکان بڵاویان کردەوە، کەسێک بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران و دانانی تەقەمەنی لە نزیک ماڵی وەزیری بەرگریی ئیسرائیل دەستگیر کرا.
زانیاریی بەدەستهاتوو: کەناڵی 12ـی ئیسرائیل ئاشکرای کرد، هاووڵاتییەکی ئیسرائیلی بەناوی (ڕۆی مزراحی)ـی تەمەن 24 ساڵ، بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کوشتنی ییسرائیل کاتز، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل و هاوکاریکردنی ئێران، دەستگیر کراوە.
ئەوەش ئاشکرا کراوە، كە مزراحی ویستوویەتی تەقەمەنییە دانراوەكان، لە كاتی تێپەڕینی وەزیری بەرگریی بیتەقێنێتەوە و سیخوڕەکە لە جێبەجێکردنی پلانەکەشی زۆر زۆر نزیک بووە.
ئەوەی لەبارەیەوە دەگوترێت: بەرپرسانی ئەمنیی ئیسرائیل بێ خستنەڕووی وردەکاریی زیاتر گوتوویانە، پیلانی تیرۆرکردنی کاتز تاکە پیلان نەبووە، بەڵکو بریکارەکانی ئێران ویستوویانە چەند کەسایەتییەکی دیاری ئیسرائیلیش تیرۆر بكەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
8 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە عومان ستایشی هەڵوێستەکانی سوڵتان دەکات بۆ پەرەپێدانی سەقامگیری
- عێراق
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان