هەناردەی ئوردن بۆ سووریا پێنج هێندە زیاد دەکات

شەیری بکە لە:
هەناردەی ئوردن بۆ سووریا پێنج هێندە زیاد دەکات

دیمەنی تێپەڕینی بەرهەڵگرێک لە ڕێگەی سنووری نێوان ئوردن و سووریا. وێنە؛ میدیا عەرەبییەکان

ئاڤا نیوز

حکومەتی شانشینی ئوردن ئاشکرای دەکات، لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ هەناردەکانی بۆ سووریا نزیکەی 500% زیادی کردووە بە بەراورد بە هەمان ماوە لە ساڵی 2024ـدا.

وێنە گەورەکە: حکومەتی نوێی سووریا و شانشینی ئوردن ڕێککەوتنی نوێیان لە بواری ئابووری واژۆ کردووە و بەنیازن ئەنجوومەنێکی باڵای هەماهەنگی نێوانیان دروست بکەن لەپێناو پەرەپێدانی هاوکارییەکان لە کەرتی بازرگانی، وزە، گواستنەوە و ئاو.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بازرگانیی ئوردن ڕایگەیاند: لە سێ مانگی یەکەمی ئەمساڵ بەهای هەناردەکانی ئوردن بۆ سووریا گەیشتووەتە 72 ملیۆن دینار (نزیکەی 101 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی)، لەکاتێکدا لە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردوودا بەهاکە 13 میلۆن دینار (زیاتر لە 18 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی) بوو.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ