
لۆگۆی وەزارەتی دادی ئەمریکا
ئاڤا نیوز
ئەمریکا دوو هاووڵاتیی چینی بە تۆمەتی سیخووڕیکردن و هەوڵدان بۆ بەکرێگرتنی ئەندامانی هێزی دەریایی ئەمریکا بۆ کارکردن لەگەڵ هەواڵگریی چین، دەستگیرکرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی دادی ئەمریکا، هەریەک لە یوانسۆنگ چێن 38 ساڵ و لیرێن لای 39 ساڵان، ڕووبەڕووی تۆمەتی کارکردن وەک بریکاری حکومەتی چین بوونەتەوە و ئەگەر تاوانەکەیان بەسەردا ساغ بێتەوە، سزای 10 ساڵ زیندانیکردنیان بەسەردا دەسەپێنرێت.
زانیاریی زیاتر: ئەو دوو هاووڵاتییە چینییە لە ئەمریکا تێوەگلاون لە زنجیرەیەک چالاکیی هەواڵگری بۆ وەزارەتی ئاسایشی دەوڵەتی چین. ئەم چالاکییانە بریتی بوون لە پێدانی پارەی کاش بەرامبەر بە وەرگرتنی زانیاریی پەیوەست بە ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا، هەروەها هەوڵدان بۆ ڕازیکردن و بەکرێگرتنی ئەندامانی هێزی دەریایی ئەمریکا بۆ کارکردن لەگەڵ هەواڵگریی چین.
لێدوانی فەرمی: پامێلا بۆندی، وەزیری دادی ئەمریکا ڕایگەیاند، "ئەم دۆسیەیە تیشک دەخاتە سەر هەوڵە بەردەوام و شەڕانگێزییەکانی حکومەتی چین بۆ دزەکردنە ناو سوپاکەمان و تێکدانی ئاسایشی نیشتمانیمان لە ناوخۆوە."
مەترسییە پێشبینیکراوەکان: ئەمریکا دزەکردنە ناو هێزی دەریایی وڵاتەکەی بە یەکێک لە مەترسیدارترین هەڕەشەکان دادەنێت، چونکە دەتوانێت نهێنیی تەکنەلۆجیای ژێردەریایی، جووڵەی کەشتییە جەنگییەکان و لاوازیی سیستمی بەرگریی ئەمریکا ئاشکرا بکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
39 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان