ئەردۆغان تیمێک بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان تورکیا و سلێمانی ڕادەسپێرێت
- هەواڵ
- 2 تەممووز

دیمەنێکی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
ئاڤانیوز
بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و سلێمانی، ئەردۆغان تیمێک ڕادەسپێرێت كار لەسەر ئەم پرسە بكەن.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 3-4-2023، کۆمپانیای تورکیش ئێرلاین نامەیەکی ئاگادارکردنەوەی بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی نارد کە گەشتە ئاسمانییەکانیان بۆ ئەو فڕۆکەخانەیە تاکۆتایی مانگی چوار ڕادەگرن، لەدوای ئەو بەروارەوە هەرجارە و بە بیانوویەک ڕاگرتنی گەشتەکان درێژ کراوەتەوە و تا ئێستا گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان تورکیا و سلێمانی دەستی پێنەکردۆتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: لە کۆبوونەوەی شاندی پەرلەمانی عێراق بەسەرۆکایەتی مەحموود مەشهەدانی لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، كاروان یاروەیس، پەرلەمانتاری كورد لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق كە لە كۆبوونەوەكە بەشدار بووە، داوای لە ئەردۆگان كردووە سزاكانی توركیا بۆ سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی هەڵبگرێت و گەشتە ئاسمانییەكانی نێوان توركیا و سلێمانی دەستپێبكەنەوە.
لێدوانی فەرمی: کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران گوتی: داواکاری خەڵکی سلێمانیمان گەیاندە ئەردۆغان، سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی، ئەردۆغان ڕایگەیاند، وەزیرە پەیوەندارەکان و تیمەکەی ڕادەسپێرێت بۆ پەیوەندی کردن لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هەڵسەنگاندنی خۆیان بدەن بەمن.
گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: بە گوتەی کاروان یاروەیس، سەبارەت بە کێشەکانی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی، سەرۆککۆماری تورکیا ڕایگەیاند، "بەلای ئێمەوە گرنگە هەردوولا کێشەکانتان چارەسەر بکەن".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 28 خولەک لەمەوپێش
گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان عێراق و سەڵتەنەی عومان دەست پێ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئەرۆدغان: كورد برای ئێمەیە و كەس ناتوانێت لەیەكتر جیامان بكاتەوە
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 12 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ هاوتا چینی و ڕووسییەکەی بە پیلانگێڕی دژی ئەمریکا تۆمەتبار دەکات
- عێراق
- 28 خولەک لەمەوپێش
گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان عێراق و سەڵتەنەی عومان دەست پێ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 31 خولەک لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 37 خولەک لەمەوپێش
ئەرۆدغان: كورد برای ئێمەیە و كەس ناتوانێت لەیەكتر جیامان بكاتەوە
- کوردستان
- 42 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا