
دیمەنی دوای بۆردوومانی یەکێک لە باڵەخانەکانی تاران. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
بەهۆی جەنگی 12 ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل زیانێکی زۆر بەر چەندین ناوچە و کوچە و کۆڵانی ئێران کەوتووە و چەندین باڵەخانە داڕماون و پارێزگاری تاران دەڵێت ماوەیەکی زۆری دەوێت بۆ بونیادنانەوەیان.
وێنە گەورەکە: بەهۆی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە میانی جەنگی 12 ڕۆژەی نێوانیان، زەرەر و زیانێکی زۆر بەر باڵەخانەکانی تاران گەیشت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: عەلی ڕەزا زاكانی، سەرۆكی شارەوانیی تاران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لە هێرشەكانی ئیسرائیل زیاتر لە سێ هەزار یەكەی نیشتەجێبون لە تاران زیانی بەركەوتووە و دروستكردنەوەیان 18 بۆ 24 مانگی پێویستە هەروەها گوتی پێشنیازكراوە كە نزیكەی 100 دۆلار بۆ هەر مەترێك تەرخان بكرێت كە زیانی پێگەیشتووە.
زانیاریی زیاتر: سەرۆكی شارەوانیی تاران باسی لەوەشكرد، شوێنی نیشتەجێبونی كاتی بۆ 200 خێزانی دیكە ئامادەكراو هەروەها پێشنیاز كراوە كە هەر كەسێك لە تاران زیان بە خانووەكەی گەیشتووە، بڕی هەشت ملیۆن تمەن كە دەكاتە نزیكەی 100 دۆلار بۆ هەر مەترێك تەرخان بكرێت، وەك قەرەبوكردنەوە.
ژمارەکان وادەڵێن: بە پێی ئامارەكانی ئێران، لە هێرشە 12 ڕۆژەییەكەی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، سێ هەزار و 600 یەكەی نیشتەجێبون زیانیان پێگەیشتووە و 332 باڵەخانەش بە تەواوەتی ڕووخاون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆ دەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
حیزبوڵڵای عێراق وەڵامی سەدر دەداتەوە و بە بێ ئابڕوو و زیناکەر ناوی دەبات
42 خولەک لەمەوپێش
لە هەریر خاوەن موڵکێک کرێچییەکانی لە کرێی ئەم مانگە دەبەخشێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ساڵانە دهۆک بۆ بەرهەمی پەتاتە ژمارەی پێوانەیی تۆمار دەکات
4 کاتژمێر لەمەوپێش
زانیاریی ورد و تایبەت لەسەر شێوازی چەکدانانی پەکەکە
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیوەندیی نێوان ئامێرەکانی MRI و نەخۆشییەکانی شێرپەنجە چییە؟
8 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆ دەبێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی ناوخۆی کوردستان وەڵامی حکومەتی عێراق دەداتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوپای پاسداران هۆشداری توند بە ئیسرائیل دەدات