
دیمەنی دوو فڕۆکەی ئێرانی لە یەکێک لە فڕۆکەخانەکانی ئەو وڵاتە. وێنە؛ ئاژانسی همشهری
ئاڤا نیوز
بەهۆی بارودۆخی ئەمنییەوە، ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران بڕیاریان داوه كه ئاسمانی ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوای ئه‌و وڵاته به‌ڕووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ترانزێتدا دابخه‌ن.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی مەترسی لە بۆردوومان و هێرشی ئیسرائیل و لە پێناو سەلامەتی گەشتیاران، حکومەتی ئێران بڕیاریدا جارێکی دیکە بەشێک لە ئاسمانی وڵاتەکەی بەڕووی گەشتە نێودەوڵەتیی و ترانزێتەکاندا دابخات.
لێدوانی فەرمی: مه‌جید ئیخوان، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ڕێگاوبان و گه‌شه‌پێدانی شاره‌كانی ئێران رایگه‌یاند: به پشتبه‌ستن به بڕیارێكی لیژنه‌ی هه‌ماهه‌نگی ڕێكخراوی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی و پێداچوونه‌وه به ئاسایش و سه‌لامه‌تی له ژێر باروودۆخی ئێستادا، ئاسمانی ناوه‌ڕاست و ڕۆژئاوای وڵات جارێكی دیكه به ڕووی گه‌شته نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی ترانزێتدا داخراوه.
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی مه‌جید ئیخوان، ئاسمان به‌سه‌ر نیوه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی وڵات‌دا به‌ڕووی گه‌شته ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و هه‌روه‌ها گه‌شته ترانزێتییه‌كان كه به ئێران‌دا تێده‌په‌ڕن به‌كراوه‌یی ده‌مێنێته‌وه.
هەروەها ڕاگرتنی گه‌شته ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له باكوور، باشوور و ڕۆژئاوای وڵات تا كاتژمێر 2ـی پاشنیوه‌ڕۆی سبه‌ی پێنجشه‌ممه درێژكراوه‌ته‌وه.
ئەمەش بزانە: ڕێکخراوی فڕۆکەوانی مەدەنی دەڵێت، هەندێک فڕۆکەخانە لە ڕۆژهەڵاتی وڵات لەوانە بۆجنۆرد و سەبزوار و مەشهەد و بیرجەند، ئەگەری ئەوەیان هەیە خزمەتگوزاریی سنووردار پێشکەش بە پارێزگاکانی ڕۆژهەڵات یان وڵاتانی دراوسێ بکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
44 خولەک لەمەوپێش
له هه‌ولێر شه‌ڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 32 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان