
هێزەکانی سووریا دیموکرات ناسراو بە هەسەدە
ئاڤا نیوز
ئەمریكا بۆ ساڵی داهاتوو، بە بڕی سەرووی 130 ملیۆن دۆلار هاوكاریی سەربازیی پێشكەش بە هێزە هاوپەیمانەكانی خۆی لە سووریا دەكات، بەگوێرەی پێنتاگۆنیش پشكی زۆری ئەو گوژمەیە، بۆ هێزە كوردییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان دەبێت.
وێنە گەورەكە: بەپێی ڕاپۆرتەكەی پێنتاگۆن، هەریەك لە هێزەكانی حكومەتی نوێی سووریا كە پێشتر هێزەكانی تەحریر شام بوون، هێزەكانی هەسەدە، وەك دوو سەرەكیترین هاوپەیمانیی ئەمریكا دادەنرێن لە سووریا كە لەپاڵ ئەركی پاراستنی سەقامگیری و ئەمنیەتی ئەو وڵاتە، ڕووبەڕووی پاشماوەكانی ڕێكخراوی داعش دەبنەوە كە تا ئێستاش لە پانتایی و بیابانەكانی باشووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، لەشێوەی شانەی نووستوو، جموجۆڵیان ماوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا 'پێنتاگۆن'، لە دۆكیۆمێنتی ساڵانەی خۆیدا بۆ 'سندووقی ڕاهێنان و پڕچەككردنی دژە داعش-CTEF' لە سووریا، بڕی ئەو پارەیەی ڕاگەیاند كە وەك هاوكاری دارایی بۆ هێزە هاوپەیمانەكانی واشنتن لە ساڵی 2026 دەیدات، كە كۆی گوژمەكە 130 ملیۆن دۆلار دەبێت و بەشێكی زۆری ئەو پارەیەش بۆ هێزەكانی سووریای دیموكرات 'هەسەدە' تەرخان دەكرێت.
ژمارەكان وا دەڵێن: پێنتاگۆن وردەكاری خەرجكردنی ئەو پارەی خستووەتەڕوو كە 65 ملیۆن دۆلار بۆ مووچەی سەرباز و هێزە چەكدارەكانە، 15.6 ملیۆن دۆلاریش بۆ پڕچەككردن و مەشقی سەربازی، 32.4 ملیۆن دۆلار بۆ پاڵپشتیی لۆجستی و خزمەتی داكۆكی، 1.5 بۆ وەڵامدانەوەی پێداویستییە كتوپڕەكان، بڕی 6.5 ملیۆن دۆلاریش بۆ چەكی قورس و مامناوەند، ئۆتۆمبێلی سەربازی و تاكتیكی، جلوبەرگی سەربازی و ئامێری دژە حەراری، ئامرازەكانی پەیوەندیكردن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە عومان ستایشی هەڵوێستەکانی سوڵتان دەکات بۆ پەرەپێدانی سەقامگیری
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان