پەرلەمانتارێکی یەکێتی بۆ پەرلەمانتارانی ئۆپۆزیسیۆن: لەگەڵ ئێمە شەڕی حکومەتی عێراق بکەن
- هەواڵ
- 5 تەممووز
ئاڤا نیوز
کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق داوا لە پەرلەمانتارانی ئۆپۆزیسیۆن دەکات کە "با هەر ڕەخنە لە حکومەت نەگرن، بەڵکو بێن لەگەڵ ئێمە ئەم شەڕە نەتەوەییە لە عێراق بکەن".
وێنە گەورەکە: ڕۆژی 2ـی ئەم مانگە، وەزارەتی پلاندانانی عێراق بڕیاری هێنانەکایەی قەزای قەرەتەپەی دەرکرد و هەردوو ناحیەی جەبارە و کۆکسی خرایەسەر، ئەمەش ناڕەزایی زۆری لای کورد دروست کرد و بە هەوڵێکی دیکەی "بەعەرەبکردن"ـی دەبینن.
لێداوانی فەرمی: کاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران لە لیستی یەکێتی بە ئاڤا میدیای وت، بەپێی ماددەی 140ـی دەستوور بەهیچ جۆرێک نابێ دەستکاری سنووری جوگرافی ئەو ناوچانە بکرێت. ئێستا دیسان بە فۆڕمێکی دیکە پەرە بە (بەعەرەبکردنی) ئەو ناوچانە دەدرێت. کورد سەرقاڵ بووە بە کێشەی خۆیەوە، کاری لەپێشینە بووە بە چارەسەرکردنی مووچە، لەم سەرقاڵیەی کورد، سووننەکان لە هەندێ شوێن بڕیاریان دژی کورد وەرگرتووە، لەگەڵ ئەوەی سوننەکان دەیان لیست و کوتلەیان لێ بووەتەوە، بەڵام لەسەر ئەم جۆرە پرسانە یەک دەنگن.
کاروان یاروەیس لە گەشتی هەواڵەکانی کاتژمێر 12ـی ئاڤا ئەوەشی گوت، بەقەزاکردنی قەرەتەپە، پڕۆژەیەکی سوننەکانە، هەموویان لەسەری کۆکن، پێیان وایە ئەو ناوچانە چەقی سوننەکانە و ئەمەی ڕوودەدات قایمکردنی پرۆسەی تەعریبە.
بەشێکی دیکە لە قسەکانی کاروان یاروەیس:
-زەنگاباد 12 کیلۆمەتر لە کەلار دوورە، جەبارە چەند کیلۆمەترێک لە کفری دوورە. خانەقین و جەلەولا دەمێننەوە و هیچ ناحیەیەکی لێ نامێنێتەوە. ئێستاش عەرەبێکی زۆریان هێناوەتە جەلەولا.
- لە سەردەمی یەکەم کابینەی یەکگرتوو 500 خانوو لە ناحیەی کۆکس دروست کرا، بۆ ئەوەی ببێتە پشتێنەیەکی ئەمنی. کەچی ئەو خەڵکەی وەریگرتبوو بەشێکی زۆری خانووەکانیان بە 40 بۆ 50 وەرەقە فرۆشت بە عەرەبی هاوردە، لەسەر ئاستی خەڵکیش ئەم هۆشیارییە نەماوە.
- سووننەکان هەوڵدەدەن لە هەموو ناوچەکان ئەوە بکەن، لە ئەنجوومەنی پارێزگای دیالە ئەمە بەسەر کورددا تێپەڕیووە، پێ دەچێت شیعەکانیش بێ دەنگیان لەم بابەتە کردبێت.
- کورد لە دیالە یەک نوێنەری هەیە، ئەویش عەرەبێکی سووننەیە، کورد پەرتەوازەیە و هیچ پرسێکی ستراتیژی نەماوە.
- هەوڵ دەدەین هەڵوێستی هاوبەشمان دەبێت، بەڕێوەبەری ناحیەی کۆکس و بەڕێوەبەری ناحیەی زەنگاباد کوردن، لەگەڵ ناحیەی جەبارە نووسراویان کردووە بۆ ئیدارەی گەرمیان، ئەوانیش نووسراو دەکەن بۆ وەزارەتی ناوخۆ و لەڕێگای ئەوانەوە نووسراو دەکرێت بۆ نوێنەرایەتی کورد لە بەغدا و ئەوانیش دەیبەن بۆ ئەنجومەنی وەزیران کە بەم گۆڕانکارییە ڕازی نین.
- نوێنەرانی کورد یاداشتنامەیەکی هاوبەش دەنووسین بۆ سوودانی، داواکاریی سەرۆک هۆزەکانی لەگەڵ هاوپێچ دەکەین، ئەگەر ئەمە ئەنجامی نەبوو لە دادگا تانە لەو گۆڕانکارییە دەدەین.
- نامانەوێ خودی قەرەتەپە دەستکاری بکرێ. بەعس کوردی کرد بە کەمینە و ئێستا چەند گوندێکی کەمی کورد ماوە، نامانەوێ دەستکاری قەرەتەپە بکرێت و دیمۆگرافیای ئەو ناوچەیە بگۆڕێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان عێراق و سەڵتەنەی عومان دەست پێ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 خولەک لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەرۆدغان: كورد برای ئێمەیە و كەس ناتوانێت لەیەكتر جیامان بكاتەوە
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
گەشتی ڕاستەوخۆی نێوان عێراق و سەڵتەنەی عومان دەست پێ دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 28 خولەک لەمەوپێش
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل دەکات
- هەواڵ
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئەرۆدغان: كورد برای ئێمەیە و كەس ناتوانێت لەیەكتر جیامان بكاتەوە
- کوردستان
- 39 خولەک لەمەوپێش
پڕۆژەی ئاوی ئاکرێ لە قۆناغەکانی کۆتاییدایە
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا دوو مێرمنداڵ گیانیان لەدەست دا