پێنتاگۆن بودجەی ساڵی 2026ی بڵاو دەکاتەوە؛ بودجەی پێشمەرگە و هەسەدە چەندە؟
- هەواڵ
- 6 تەممووز

باڵەخانەی پنتاگۆن لە ئەمریکا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) بودجەی ساڵی 2026ی بۆ کۆنگرێسی وڵاتەکەی بەرزرکردەوە و بەمەبەستی بەردەوامیی هەوڵەکانیش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، لە عێراق نزیکەی 213 ملیۆن دۆلاری بۆ هێزەکانی پێشمەرگە و هێزەکانی دیکەی عێراق تەرخان کردووە، لە سووریاش 130 ملیۆن دۆلاری بۆ هەسەدە و سوپای ئازادیی سووریا تەرخان کردووە.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش، پنتاگۆن بۆ ئەمساڵ نزیکەی 381 ملیۆن دۆلاری بۆ هاوکاری پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق تەرخان کردبوو، بەڵام بۆ ساڵی 2026 بودجەکەی بەبڕی 168 ملیۆن دۆلار کەم کردووەتەوە، هاوکات بودجەی ئەمساڵی هەسەدە و سوپای سووریای ئازادیش نزیکەی 148 ملیۆن دۆلار بووە و بۆ ئەمساڵ 18 ملیۆن دۆلار کەم کراوەتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن) بودجەی ساڵی 2026ی خۆی بۆ کۆنگرێسی وڵاتەکەی بەرز کردەوە، بە گوێرەی ڕاپۆرتەکەش بۆ ساڵی 2026 ئەمریکا بە بەهای 212 ملیۆن و 516 هەزار دۆلار هاوکاری بۆ هێزەکانی پێشمەرگەو هێزە ئەمنییەکانی دیکەی عێراق تەرخان دەکات، بەشێکی ئەو پارەیەش بۆ سەرخستنی یەکخستنەوەی پێشمەرگە و گەرەنتی لەناوبردنی مەترسییەکانی داعش تەرخان دەکرێت.
هەر بەگوێرەی ڕاپۆرتەکە بۆ ساڵی داهاتوو و لە چوارچێوەی ڕووبەڕوبوونەوەی داعش، 130 ملیۆن دۆلار بۆ هەسەدە و سوپای سووریای ئازادیش لە سووریا تەرخان دەکرێت.
زانیاریی زیاتر: تەرخانکردنی بودجە لەلایەن پنتاگۆنەوە بۆ هەسەدە لە ساڵی داهاتوودا، مانای وایە ئەمریکا سەرەڕای باشتربوونی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق، بەڵام بۆ ڕووبەڕوبوونەوەی داعش لە پشت بەستن بە هەسەدە بەردەوام دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 47 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 47 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت