
لۆگۆی پارتی کرێکارانی کوردستان و دوو چەکداری ئەو ڕێکخراوە
ئاڤا نیوز
بەگوێرەی زانیارییەکی تایبەت کە دەست ئاڤا کەوتووە، چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی هەینی مەراسیمی چەکدانانی پەکەکە لە سنووری دەڤەری پشدەری سلێمانی بکرێت و نوێنەری بەشێک لە لایەنە سیاسییەکانی تورکیاش بەشدار بن.
وێنە گەورەکە: هەردوو دەزگای هەواڵگریی تورکیا (میت) و دەزگای هەواڵگریی عێراق بە ئاگاداری و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئامادەکاریی پێویستییان کردووە بۆ ڕێکخستنی شێوازی چەکدانانی پەکەکە، چاوەڕوان دەکرێت ڕۆژی هەینی، پەکەکە بۆ سەلماندنی نیازپاکی خۆیان، یەکەم گەڕی چەکدانان جێبەجێ بکات.
زانیاریی زیاتر: چاوەڕوان دەکرێت عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری زیندانیکراوی پەکەکە، پەیامێکی ڤیدیۆی تایبەتی لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە هەبێت کە ڕۆژی چوارشەممە یاخود پێنجشەممە بڵاودەکرێتەوە.
لەلایەکی دیکەوە: بەگوێرەی زانیارییەکان بڕیارە شاندی دەم پارتی بۆ بەشداربوون لە یەکەم گەڕی مەراسیمی چەکدانانی پەکەکە ڕۆژی پێنج شەممە بێنە هەولێر.
لێدوانی فەرمی: محمەممەد کەماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی بە ئاڤای ڕاگەیاند: بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە شاندی دەم پارتی بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمەکە دێنە هەرێمی کوردستان و دواتر دەچنە سلێمانی.
جگە لە شاندی دەم پارتی نوێنەر و پەرلەمانتارانی لایەنە سیاسییەکانی تورکیاش بۆ بەشدایکردن لە مەراسیمەکە دێنە هەرێمی کوردستان، هاوکات لە ئەوروپاش چالاکوان و نوێنەری چەند لایەنێک بەشدار دەبن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: چاوەڕوان دەکرێت دوای بەڕێوەچوونی یەکەم مەراسیمی چەکدانانی پەپەکە لە ڕۆژی هەینی لە سنووری دەڤەری پشدەر و بە دیاریکراوی لە نێوان گوندەکانی تووەسووران و بانووەقەل بکرێت.
پەیوەست بەم بابەتەوە: بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی کە لە سەرچاوەیەکی تایبەتەوە دەست ئاڤا کەوتووە، گەر هاتوو ڕۆژی هەینی یەکەم گەڕی چەکدانانی پەکەکە بە سەرکەوتووی بەڕێوەچوو، دواتر سەرۆککۆماری تورکیا وتارێکی مێژووی لەبارەی پڕۆسەی ئاشتییەوە پێشکەش دەکات.
بەتەنیشت ئەم بابەتەوە: ئیبراهیم کاڵن، سەرۆکی دەزگای هەواڵگریی تورکیا سبەی سەردانی بەغدا دەکات، ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ نوعمان کورتوڵموش ئۆغلو کۆدەبێتەوە، دوای ئەوەی کۆمیسیۆنی پەرلەمان بۆ پرۆسەی ئاشتیی دەست بەکار دەبێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 20 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- هەواڵ
- 21 خولەک لەمەوپێش
لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن