
وەزری دروێنەی گەنم؛ دەشتی هەولێر؛ وێنە، محەممەد شوانی، فۆتۆگرافەری ئاڤا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەڵێت، تا ئێستا 4.5 ملیۆن تۆن گەنمیان لە جووتیاران وەرگرتووە و ملیۆنێک تۆنی کۆگاکراویشیان هەبووە، بەوەش ئەمساڵ بۆ سێیەم ساڵی لەسەر یەک لە بەرهەمی گەنمدا گەیشتوونەتە ئاستی خۆبژێوی.
چیرۆکی سەرەکی: عێراق ساڵانە پێویستی بە پێنج ملیۆن تۆن گەنم هەیە و وەک بەرپرسانی کشتوکاڵی دەڵێن، ئەو بەرهەمەی لە پێداویستی ناوخۆ زیاتر دەبێت، هەناردەی دەرەوەی وڵات دەکرێت.
لێدوانی فەرمی: د.مەهدی جبووری، بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق ڕایگەیاند، 12ـی ئەم مانگە وەرزی بەبازاڕکردنی گەنم کۆتایی دێت و سایلۆی مەخموور دوایین شوێن دەبێت کە پرۆسەی کڕینەوەی گەنمی تێدا ڕادەگیرێت، تا ئێستاش 4.5 ملیۆن تۆن گەنم لە جوتیارانی سەرانسەری وڵات وەرگیراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، کۆگاکانیش ملیۆنێک تۆن گەنمی ساڵی ڕابردوویان تێدا ماوەتەوە، بەوەش بەرهەمی گەنمی وەرگیراو بەشی پێداویستی ساڵێکی ناوخۆی عێراق دەکات.
بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق دەشڵێت، ڕەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران وەرگیراوە و بۆ زیاتر پشتیووانی جوتیاران، لە پارێزگاکانی کەرکووک، دیالە و نەینەوا 100 هەزار تۆن گەنم لە دەرەوەی پلانی کشتوکاڵی وەردەگیرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی ستایشی "لێهاتوویی ئێران" دەکات
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
33 خولەک لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
5 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
- عێراق
- 11 خولەک لەمەوپێش
قاسم ئەعرەجی ستایشی "لێهاتوویی ئێران" دەکات
- هەواڵ
- 19 خولەک لەمەوپێش
ڕووسیا سیستەمی GPSـی یەکێتی ئەوروپا پەک دەخات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
25 کۆچبەری کورد لە لیبیاوە دەگەڕێنرێنەوە هەرێمی کوردستان