
دیمەنی بانگەشەی هەڵبژاردنی ڕابردووی عێراق. وێنە؛ ئەرشیف
ئاڤا نیوز
کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی ڕاگەیاند کە 9ـی 10ـیە و جەختی کردەوە کە سزای سەرپێچی مەرجەکانی بانگەشە دەگاتە 25 ملیۆن دینار.
وێنە گەورەکە: بڕیارە 2025-11-11، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، کۆمیسیۆنیش لە ئامادەکارییەکانی بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە.
لێدوانی فەرمی: حەسەن هادی زایر، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن، لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی فەرمیی عێراقی ڕایگەیاند: "بانگەشەی فەرمیی بەربژێرەکان لە هەڵبژاردنی داهاتوودا بەپێی خشتەی کاتی لە 9ـی 10 دەستپێدەکات و تا 8ـی 11 بەردەوام دەبێت، واتە 24 کاتژمێر پێش دەستپێکردنی دەنگدانی تایبەت کۆتایی دێت."
لە هەمان کاتدا: حەسەن هادی ئاماژەی بەوەش کرد "کۆمیسیۆن بە هاوبەشی لەگەڵ ئەمینداریەتیی بەغداد و شارەوانییەکانی پارێزگاکان چەند ڕێنماییەکی هاوبەش سەبارەت بە شێوازی هەڵواسینی بانگەشەی هەڵبژاردن و دیاریکردنی شوێنەکان دەردەکات."
سەبارەت بە سزاکانیش ئەندامەکەی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمیسیۆن ڕوونیکردەوە: "سزاکان بۆ سەرپێچیکاران بە ئاگادارکردنەوە دەستپێدەکات، دواتر سزای دارایی کە لە یەک ملیۆنەوە تا 25 ملیۆن دینار دەبێت، هەروەها بەپێی قەبارە و جۆری سەرپێچییەکە، ڕەنگە سزا بگاتە دوورخستنەوەی بەربژێر لە کێبڕکێی هەڵبژاردن."
ئاماژەی بەوەشکرد کە تا ئێستا هیچ بەربژێرێک دوورنەخراوەتەوە و وتی: "هەندێک تاوانی هەڵبژاردن هەن، وەک تێکدانی بانگەشەی ڕکابەرەکان، و کۆمیسیۆن بەمزووانە وردەکاریی زیاتر لەم بارەیەوە ڕوون دەکاتەوە."
لەلایەکی دیکەوە: سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ کارکردن وەک فەرمانبەری بنکەکانی دەنگدان لە سەرتاسەری عێراق، حەسەن هادی ڕایگەیاند، " 650 هەزار کەسی تێپەڕاندووە."
ژمارەکان وادەڵێن: بەگوێرەی دوایین ئامارەکانی کۆمیسیۆن، 9 هەزار و 726 کەس خۆیان کاندید کردووە، زیاتر لە 21 ملیۆن کەسیش مافی دەنگدانیان هەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 23 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن