
بۆردوومانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە
ئاڤا نیوز
ئیسرائیل هەشت منداڵ دەکوژێت کە لە بەردەم نۆرینگەیەکی تەندروستیی دا بۆ وەرگرتنی یارمەتی خۆراکی سەرەیان گرتبوو.
چیرۆکی سەرەکی: سوپای ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر منداڵەکان لە دێر بەلح لە کەرتی غەززە، 17 کەس کە 8ـیان منداڵ بوون دەکوژێت و ژمارەیەکی دیکەشیان بریندار دەکات.
زانیاریی زیاتر: ئەوانەی لەوێ بوون چاوەڕێ بوون نۆرینگەکە بکرێتەوە تا دەرمانی بەدخۆراکی، هەوکردن و نەخۆشی وەربگرن.
لێدوانی فەرمی: یەکێک لە منداڵەکان تەمەنی تەنیا یەک ساڵ بووە، دایکی بە ئاژانسی یونیسێفی نەتەوە یەکگرتووەکانی وتوە: کوڕەکەی چەند کاتژمێرێک بەر لەوەی بکوژرێت یەکەم قسەی کردووە و فێری یەکەم وشە بووە؛ بەڵام لە بۆردومانەکە دا کوژراوە. دایکەکەش بە سەختی بریندار بووە.
لەلایەکی دیکەوە: یونیسێف دۆخی غەززە بە کارەسات وەسف دەکات و دەڵێت: هیچ دایک و باوکێک نابێت کارەساتی لەو شێوەیەی بەسەردا بێت.
ئەمەش بزانە: لە هەمان ڕۆژدا سوپای ئیسرائیل لانیکەم 74 کەسی لە تەواوی کەرتەکە کوشتووە. لە ئۆکتۆبەری 2023ـشەوە زیاتر لە 57 هەزار کەسی کوشتووە و زیاتر لە 135 هەزاری دیکەشی بریندار کردووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
21 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان