%50ی کارەکانی ڕێگای هەولێر - خەبات تەواو بووە

شەیری بکە لە:
%50ی کارەکانی ڕێگای هەولێر - خەبات تەواو بووە

کارکردن لە ڕێگەی نێوان هەولێر - خەبات

ئاڤا نیوز

کارکردن لە ڕێگای ستراتیژی هەولێر - خەبات بەردەوامە، جێگری پارێزگاری هەولێر لەوبارەیەوە دەڵێت، هەفتەی داهاتوو 50%ی شەقامەکە تەواو دەبێت.

وێنە گەورەکە: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە گرنگییەوە لە دروستکردنی ڕێگاوبانەکانی ڕوانیوە و کاری لەسەر کردووە، بەتایبەت ڕێگا ستراتیژیی و بازرگانییەکان لەگەڵ ڕێگای نێوان شارەکان، ڕێگای هەولێر-خەباتیش یەکێک بووە لەو ڕێگایانەی کە کاری لەسەر کردووە.

لێدوانی فەرمی: مەسعود کاڕەش، جێگری پارێزگاری هەولێر، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: هەردوو سایدی چوون و هاتن لە ڕێگای هەولێر - خەبات بەتەواوی تێکچوو بوون، بۆیە کارمان لەسەر فراوانکردن و سەرلەنوێ دروستکردنەوەی شەقامەکە کرد و ڕەزامەندیمان بۆ وەرگرت.

- تاوەکو هەفتەی داهاتوو 50%ی کارەکانی ڕێگای هەولێر - خەبات تەواو دەبێت، واتە سایدی هاتن بۆ هەولێر کارەکانی تەواو دەبێت.

- ئەگەر کێشەی دارایی دروست نەبێت، دوای 10 ڕۆژی دیکە دەست بە دروستکردنی سایدی دووەمی شەقامەکە دەکەین.

- بڕیاربوو شەقامەکە نۆژەن بکەینەوە، بەڵام شەقامەکە کەڵکی نۆژەنکردنەوەی نەبوو، پێویستی بە سەرلەنوێ دروستکردنەوە هەبوو، بۆیە داوای ڕەزامەندیمان لە ئەنجوومەنی وەزیران کرد تاوەکو سەرلەنوێ دروستی بکەینەوە، بۆ ئەوەش ڕەزامەندیمان وەرگرت.

- ڕێگای هەولێر - خەبات بە هەردوو سایدەکەیەوە نزیکەی 13 کیلۆمەترە، تاوەکو هەفتەی داهاتوو کارکردن لە بەشی یەکەمی ڕێگاکە تەواو دەبێت.

- بۆ نۆژەنکردنەوەی تەواوی ڕێگاکە، بڕی پێنج ملیار و 52 ملیۆن و 300 هەزار دینار لەسەر بودجەی پارێزگای هەولێر تەرخان کراوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێگای هەولێر - خەبات، ڕێگایەکی ستراتیژی بازرگانیی گرنگە، هەروەها هەولێر بە پارێزگاکانی موسڵ و دهۆک دەبەستێتەوە.

 

 

 

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ