
دیمەنی دوای هێرشەکەی مۆسکۆ، سەرچاوە:AFP
ئاڤا نیوز
گیانلەدەستدان بەهۆی هێرشەکەی مۆسکۆ، 143 كەسی تێپەڕاند، زیاتر لە170 برینداریش لەژێر چاودێری ورددان، هێشتا سەرەتای ڕووداوەکە بوو، ڕووسیا پەنجەی تۆمەتی بۆ ئۆكراینا درێژکرد، ئۆكرایناش دەڵێت: ئێمە نەبووین.
وێنە گەورەكە: ڕووداوی هێرشكردنە سەر یەكێك لە هۆڵەكانی ئاهەنگگێڕان لە ڕووسیا بووتە بابەتی گەرمی میدیاكانی ڕووسیا، هاوکات بەیاننامەكەی داعش لەبارەی هێرشەكەوە بە گەمەیەک ناودەبەن و ئۆكرایناش دەڵێت؛ ئەوان كاری لەو شێوەیەیان نەکردووە، ئەمریکاش پاکانە بۆ ئۆکراینا دەکات و دەڵێت "ئەوان نەبوون داعش بوو".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێوارەی ڕۆژی هەینی 22-03-2024,ژمارەیەک چەکداری لقی داعش- خۆڕاسان، هێرشیان کردەسەر هۆڵی "کرۆکوسی" ئاهەنگگێڕان لە شاری کڕاسنۆگۆرسکی نزیک مۆسکۆی پایتەخت.
لێدوانی فەرمی: ئادرین واتسۆن،گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا ڕایگەیاند: بە تەنیا داعش بەرپرسیارێتی هێرشە کوشندەکەی ڕۆژی هەینی لە نزیک مۆسکۆ لە ئەستۆ دەگرێت و ئۆکرانیا دەستی لە هێرشەکەدا نەبووە..
حکومەتی ئەمریکا پێشتر لە سەرەتای ئەم مانگەدا زانیارییەکانی لەگەڵ ڕووسیادا هاوبەشکردووە، سەبارەت بە هێرشێکی پلان بۆ داڕێژراو لە مۆسکۆ، ئادرین واتسۆن وای گوت.
لەلایەکی دیکەوە: ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا لە پەیامە ڤیدیۆیەکەیدا لە ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند، ڤلادیمێر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا بەدوای ڕێگایەکدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی تاوانباری کۆمەڵکوژییەکەی کۆنسێرتەکەی مۆسکۆ بگوازێتەوە بۆ ئۆکرانیا.
بە گوتەی زێلێنسکی، "ئەوەی دوێنێ لە مۆسکۆ ڕوویدا ڕوونە: پوتین تەنیا هەوڵی ئەوە دەدات تاوانەکە بگوازێتەوە بۆ سەر لایەنێکی دیکە، ڕووسیا هەمیشە بەو شێوەیە کاردەکات، ئێمە پشتیوانی کەسووکاری قوربانییەکان دەکەین.
ئەمەش بزانە: لقی داعش-خۆڕاسان بەرپرسیارێتی خۆی لە کووشندەترین هێرشی مۆسکۆ لە ڕووسیا لە ماوەی نزیکەی دوو دەیە و کوشندەترین هێرشی ئەو ڕێکخراوە لە ئەوروپا ڕاگەیاند.
پوتین سەبارەت بە هێرشەکەی مۆسکۆ چی گوت؟
ڤلادیمێر پوتین سەرۆکی ڕوسیا، لە یەکەم کاردانەوەیدا سەبارەت بە هێرشەکە ڕایگەیاند، هەموو ئەوانەی لە پشت هێرشەکەن سزا دەدرێن و ڕووداوەکەشی بە "کردەوەیەکی تیرۆریستی ڕێکخراو" وەسف کرد.
پوتین لەسەر هێرشەکە دەڵێت:
• ئەوانەی دەستیان لە هێرشەکەی مۆسکۆدا هەبووە، بەرەو سنووری ڕووسیا و ئۆکرانیا ڕۆیشتوون.
• پەنجەرەیەک ئامادەکرابوو بۆ ئەوەی بپەڕنەوە بۆ ئۆکرانیا.
• دەزگا ئەمنییەکان کاردەکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە بارودۆخی ڕووداوەکە.
• تاوانباران هاوڵاتی و منداڵیان کوشت، وەک چۆن نازییەکان لە ڕابردوودا ئەو کارەیان کرد.
• سەرجەم تاوانباران بە شێوەیەکی دادپەروەرانە سزا دەدرێن، هەموو ئەوانەشی لە پشت ئەم هێرشەوەن سزا دەدەین.
• کەس ناتوانێت پێکەوەی و هێز و یەکڕیزیمان بهەژێنێت.
• ڕووسیا لە ڕابردوودا قۆناغێکی سەختی تێپەڕاند، بەڵام زۆر بەهێزتر بۆوە.
ڕوسیا تۆڵە دەكاتەوە
ڕووسیا لە تۆڵەی هێرشەكەدا بەنیازە، گورزی کەمەرشکێن لە ئۆكراینا بدات، بەو پێیەی نیگەرانییەكان گەیشتوونەتە ئاستێكی وەها شەقامی ڕووسیا توڕەیە، بەشێك لە شرۆڤەكاران بۆ میدیاكانی ڕووسیا باسیان لەوە كردووە، "ئەگەر داعشیش كارەكەی كردبێت بێگوومان كێیڤ ئاگاداری دۆخەكە بووە"
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 13 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 54 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا کۆنترۆڵکردنی شارێکی دیکەی ئۆکراینا ڕادەگەیێنێت
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ژمارەی قوربانییانی بومەلەرزەکەی ئەفغانستان بۆ هەزار و 400 کەس بەرز بوویەوە
- جیهان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕۆچوونی زەوی لە سوودان گوندێک بە تەواوی دەسڕێتەوە
- جیهان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مادۆرۆ بۆ ڕۆبیۆ: تۆ هەوڵی خوێنڕشتن و لەکەدارکردنی ناوی ترەمپ دەدەیت