ئەردۆغان سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی پەیامێک ئاراستەی پارتە سیاسییەکانی تورکیا دەکات

شەیری بکە لە:
ئەردۆغان سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی پەیامێک ئاراستەی پارتە سیاسییەکانی تورکیا دەکات

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا - ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز

سەرۆککۆماری تورکیا پەیامێکی ئاراستەی پارتە سیاسیەکانی تورکیا دەکات و داوای بەشداریکردنیان لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی دەکات.

وێنە گەورەکە: دوای بانگەوازی ئیمراڵی بۆ هەڵوەشاندنەوەی پەکەکە و جێبەجێکردنی بڕیاری کۆنگرەی ڕێکخراوەکە بۆ دەستبەرداربوون لە چەک، ڕۆژی هەینی ڕابردوو لە مەراسیمێکدا پەکەکە دەستبەرداربوونی لە چەک ڕاگەیاند، دواتر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە ڕۆژی یەکەمی کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری ئاکپارتی لە وتارێکدا ئەم هەنگاوەی بە قۆناغێکی نوێ و مێژوویی بۆ تورکیا ناوبرد.

لێدوانی فەرمی: ئەردۆغان لە ڕۆژی دووەم و وتاری کۆتایی کۆبوونەوەی ڕاوێژکاری ئاکپارتی پەیامێکی ئاراستەی پارتە سیاسیەکان کرد و ڕایگەیاند: سەرکردەی پارتە سیاسییەکانی تورکیا بەشدار بن لە سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی و پێکەوە قۆناغێکی نوێ بۆ تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوڕاست بونیاد بنێین، هەمووان پێکەوە لە ئاسایش و سەقامگیریدا بژین.

سەرۆککۆماری تورکیا لە درێژەی پەیامەکەیدا هۆشداری بەو لایەنانە دا کە دەیانەوێ بەربەست بۆ پرۆسەکە دروست بکەن و ڕایگەیاند: لە ئەگەری بەشدارینەکردنتان، ئێمە لە ئاکپارتی و مەهەپە و دەم پارتی تاکو کۆتایی سەرخستنی پرۆژەکە بەردەوام دەبین و بە تووندی ڕووبەڕووی هەر کەس و لایەنێک دەبینەوە کە ویستی تێکدان و شکستپێهێنانی تورکیایەکی نوێ و پرۆسەی ئاشتییان هەبێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ