
مۆنیۆمێنتی شەهیدانی هەڵەبجە و لۆگۆی پرۆژەی ڕووناکی
ئاڤا نیوز
پڕۆژەی ڕووناکی لە فراوانبوونە بۆ یەکەمجارە دەگاتە پارێزگای هەڵەبجە و ئەمساڵ لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجە هەموو ماڵێک دەبن بە خاوەنی کارەبای 24 کاتژمێری.
وێنە گەورەکە: پڕۆژەی ڕووناکی یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕۆژی 17-10-2024 سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە گەڕەکی شادی هەولێر پڕۆژەی ڕووناکی ڕاگەیاند. بڕیارە تا کۆتایی ساڵی 2026 سەرجەم کوردستان ببێتە خاوەنی کارەبای پڕۆژەی ڕووناکی.
لێدوانی فەرمی: کاوان کەریم، بەڕێوەبەری کارەبای هەڵەبجە بە وەکالەت بە ئاڤای وت، لە ڕۆژی 15-7-2025 تاوەکو 19-7-2025 واتا بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لەسەر یەک. ڕۆژانە لە سەعات پێنجی بەیانی تاوەکو 12ـی نیوەڕۆ کارەبای سەنتەری هەڵەبجە دەکوژێنرێتەوە. ئەمەش بەهۆی دەستپێکردنی هەنگاوی یەکەم لەلایەن کۆمپانیای (بۆرد کاست)، بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەی ڕووناکی.
بەڕێوەبەری کارەبای هەڵەبجە ئەوەش دەڵێت: دوای ئەم قۆناغە پێوەری زیرەک دادەنرێت و تا کۆتای ساڵ هەموو سەنتەری هەڵەبجە کە 25 هەزار هاوبەشی هەیە دەبن بە خاوەنی کارەبای بەردەوام. بەڵام بۆ دەورووبەری هەڵەبجە سەرەتای ساڵی داهاتوو پڕۆژەکە دەستپێدەکات و لەوێش 42 هەزار هاوبەش سوودمەند دەبن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا دوو ملیۆن هاونیشتمانی و 90 هەزار شوێنی بازرگانی لە پڕۆژەی ڕووناکی سوودمەندن و بەردەوام ئەو ژمارانە لە زیادبوونن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 47 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 47 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت