
وێنەی زیا یاسری
ئاڤا نیوز
شاری عەمارە لە پارێزگای میسان، بووە گۆڕەپانی ڕووداوێکی تەمومژاوی کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی فەرماندەیەکی دیاری ڕەوتی سەدر و سەرایا سەلام بە ناوی زیا یاسری، بەڵام سێ سیناریۆی جیاواز و دژبەیەک لەبارەی چۆنیەتیی ڕووداوەکەوە بڵاو بووەتەوە.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئەمنی کە قسەی بۆ ئاڤا میدیا کردووە، باس لەوە دەکات کە ڕووداوەکە خۆکوژی بووە. بەپێی ئەم سەرچاوەیە، (یاسری) کە لە چلەکانی تەمەنیدا بووە، لەناو ماڵەکەی خۆیدا و بە بەکارهێنانی دەمانچەیەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە. سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە کە هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە و تەرمەکە بۆ پزیشکیی دادی نێردراوە، بەڵام هۆکاری خۆکوژییەکە هێشتا نادیارە.
لەلایەکی دیکەوە: سەرچاوەیەکی دیکەی ئەمنی باس لەوە دەکات کە زیا یاسری، فەرماندەی سریەی 21 لە فەوجی چوارەمی سەرایا سەلام، لە ئەنجامی هێرشێکی چەکداریدا "تیرۆرکراوە".
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تا ئێستا هیچ ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی لەلایەن سەرکردایەتیی سەرایا سەلام یان دەزگا ئەمنییەکانەوە دەرنەچووە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی دۆخێکی تەمومژاوی لەبارەی هۆکاری ڕاستەقینەی گیانلەدەستدانی ئەو فەرماندەیە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ پێشمەرگەیەک گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
16 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی بەهۆی ڕووداوێکی هاتووچۆ پێشمەرگەیەک گیانی لەدەست دا
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە غەززە لە 24 کاتژمێردا زیاتر لە 100 کەس کوژراون
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی: عێراق لە هەموو ململانێ و گۆڕانکارییە خێراکانی ناوچەکە دەپارێزین