ئەپیكۆر: خۆشحاڵین گفتوگۆكانی هەرێمی كوردستان و عێراق بۆ هەناردەكردنەوەی نەوت بە باشی بەڕێوەدەچن
- هەواڵ
- 14 تەممووز

لۆگۆی ئەپیکۆر لەگەڵ کێلگەیەکی نەوت. گرافیک؛ ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان 'ئەپیکۆر' بڵاویكردووەتەوە، پشتیوانیی لە پرۆسەی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکەن، بۆ ئەم ئەركەش ئامادەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ئەپیكۆر لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی 'ئێكس' پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، "خۆشحاڵن بەوەی گفتوگۆکانی نێوان هەولێر و بەغدا چڕکراونەتەوە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنێک لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوت لەڕێگەی بۆری نەوتی هەرێمی کوردستان ITP لەكاتێكی نزیكدا."
کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی کوردستان جەخت لە پێویستی پابەندبوون بە ڕێككەوتنەكان دەكاتەوە كە مەرج و ڕێساكان و ماف و ئەركەكان وەك خۆی لەبەرچاو بگیرێن.
هاوكات سەرجەم قەرزی كۆمپانیاكانی نەوتیش بدرێتەوە كە لەسەر حكومەتی هەرێمی كوردستان ماون، جا چ بەڕێگەی نەختینەیی بێت یاخود گلدانەوەی بەشێك لە نەوتی بەرهەمهێنراوی كێڵگە نەوتییەكان كە كاری تێدا دەكەن.
زانیاریی زیاتر: ئەپیكۆر جەخت لە پشتیوانیی هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەكاتەوە و دەڵێت، "ئامادەین دەستبەجێ دەست بە هەناردەکردنەوەی نەوت بکەینەوە."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
27 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 15 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان