فەرماندەیەکی سەربازی داوا دەکات چەکدانانی پەکەکە شنگالیش بگرێتەوە
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش

ژمارەیەک گەریلای پەکەکە لە ڕۆژی دانانی چەکەکانیان لە ئەشکەوتی جاسەنە. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
فەرماندەیەکی سەربازی عێراق لە قەزای شنگال، داوا دەکات ناوچەکەیان بخرێتە ناو ئەو ڕێککەوتنەی کە لەنێوان پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) و تورکیادا هەیە سەبارەت بە چەکدانان لە قەزاکە و ناوچەکانی دەوروبەری.
وێنە گەورەکە: لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی لەنێوان حکومەتی تورکیا و پەکەکە، وەک هەنگاوێکی سەرەتایی بەرەو چەکدانان و کۆتاییهێنان بە کردەوە سەربازییەکان ڕۆژی 2025-07-11، لە ڕێوڕەسمێکدا لە ئەشکەوتی "جاسەنە" لەنێوان قەزای دوکان و شاری سلێمانی، نزیکەی 30 گەریلای پەکەکە، چەکەکانیان دانا و سووتاندیان.
لێدوانی فەرمی: ئەو فەرماندەیە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، لە لێدوانێکیدا بە میدیای عێراقی ڕایگەیاند: "ئەم داواکارییە لەبەر ئەوە دێت کە ژمارەیەک گرووپی چەکدار لەوێ چالاکن و لەژێر فەرمانی پەکەکەن"، وتیشی: "تا ئێستا هیچ زانیارییەکی ڕوون سەبارەت بە چارەنووسی بوونی پەکەکە لە شنگال لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکەدا نەخراوەتەڕوو."
ئەوەی پێشبینی دەکرێت: ئەو فەرماندە سەربازییە پێشبینیی ئەوەی کرد کە پرۆسەی چەکدانانەکە، کە چاوەڕوان دەکرێت نزیکەی سێ مانگ بخایەنێت، شنگالیش بگرێتەوە و ئەمەش لەوانەیە ببێتە هۆی کشانەوەی حزبەکە و گرووپە گرێدراوەکانی لە ناوچەکە، ئەگەر لێکتێگەیشتنێکی گشتگیر لەنێوان هەردوولادا بەدی بێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکە، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە حزبەکەی وازی لە بیرۆکەی دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی بۆ کورد لە تورکیا هێناوە، لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا لە زیندانەوە وتی: "چەکدانان سەرکەوتنێکی مێژووییە و لەگەڵیدا قۆناغی پراکتیزەکردنی یاسا و سیاسەت دەستی پێکرد."
ئەمەش بزانە: لەسەر داوای عەبدوڵڵا ئۆجەلان کە لە مانگی شووباتی ڕابردوودا لە زیندانی ئیمراڵییەوە داوای لە گەریلاکانی کردبوو چەک دابنێن، پەکەکە لە 12ـی ئایاردا هەڵوەشاندنەوەی خۆی و چەکدانانی ڕاگەیاند و بەوەش کۆتایی بە زیاتر لە چوار دەیە لە خەباتی چەکداری هێنا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتەکانی بۆ ئێران دەست پێدەکاتەوە
- بزنس
- 33 خولەک لەمەوپێش
نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی کوردستان دادەبەزێت
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
بۆریی سەرچاوەیەکی ئاوی ڕواندز بە مشار دەبڕدرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ڕیهانا بەشداری لە فیلمی بابە سەمفوور دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی بازرگانی ڕیشهێشتنەوە لە فەرمانبەرانی قەدەغە دەکات
2 کاتژمێر لەمەوپێش
دێربی بادینان لە سلێمانی دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیوەندی نێوان شەکرەی خوێن و نەخۆشییەکانی چاو ئاشکرا دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش
بەکارهێنانی بیستۆک هەڕەشە لە بیستنی گەنجان دەکات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 29 خولەک لەمەوپێش
هێڵی ئاسمانیی عێراقی گەشتەکانی بۆ ئێران دەست پێدەکاتەوە
- هەواڵ
- 47 خولەک لەمەوپێش
بۆریی سەرچاوەیەکی ئاوی ڕواندز بە مشار دەبڕدرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
پارێزگاری پێشووی کەرکووک بە ساڵێک زیندانی سزا دەدرێت