
بڕێکی زۆر لە دیناری عێراقی
ئاڤا نیوز
لەژێر گوشاری هەرێمی کوردستان، بڕیارە ئەم هەفتەیە حکومەتی عێراق مووچەیەک بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت، تا دەگەنە ڕێککەوتنی کۆتایی لەبارەی هەنارەدەکردنەوەی نەوت و داهاتی ناوخۆ و مووچە.
بۆچی گرنگە: 75 ڕۆژە حکومەتی عێراق مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانی خەرج نەکردووە، سەرباری ئەوەی هەرێمی کوردستان چەندین هەنگاوی کرداری بە ئاراستەی چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و نەوت ناوە، بەڵام عێراق هەرجارە و بە بیانوویەک ئامادەنییە ڕێککەوتن بکات و مووچەی خەڵکی کوردستان ڕەوانە بکات.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا لەپشت پەردە گفتوگۆ لەنێوان هەولێر و بەغدا ڕوودەدەن، هەوڵەکان بەردەوامن بۆ ناردنی مووچە و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدا، ئاڤا زانیویەتی لە ڕۆژانی داهاتوودا و لەم هەفتەیەدا بڕیارە مووچەیەک بنێردرێت. دوای ناردنیشی گفتوگۆکان لەنێوان هەولێر و بەغدا چڕ دەکرێنەوە بە ئاراستەی گەیشتن بە چارەسەری کۆتایی.
هەنگاوی داهاتوو: بڕیارە ئەمشەو و سبەی چوارشەممە شاندێکی باڵای سیاسیی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەرپرسانی عێراق کۆببنەوە. بەرپرسێکی باڵای حکومەتی عێراق بە ئاڤای گوت: شاندە سیاسییەکە لەنێوان پارتی و یەکێتی هاوبەش دەبێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاندەکە سبەی چوارشەممە بەشداریی لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانێتیی ئیدارەی دەوڵەت دەکات، واتە سەرجەم لایەنەکانی بەشدار لە حکومەتی عێراق، کورد و سوننە و شیعە پێکەوە کۆدەبنەوە و گفتوگۆی جددی و یەکلاکەرەوە لەبارەی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەن، لەباری ناردنی مووچەی خەڵکی کوردستان و هەناردەکردنەوەی نەوت دەکەن.
لەلایەکی دیکە: ئەمڕۆ سێشەممە، ڕێککەوتی 15ـی 7ـی 2025، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بەسەرپەرشتیی محەممەد شیاع سوودانی بەڕێوەچوو، بەڵام گفتوگۆ لەبارەی کێشەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەکرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 24 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
دامەزراندنی بانکی نیشتمانی لە هەنگاوەکانی کۆتاییدایە
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هاوکاریی دارایی مانگی هەشتی پێشمەرگە دابەش دەکرێت
- بزنس
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
دوایین زانیاریی لەبارەی زیادکردنی دەرماڵەی مامۆستایان
- بزنس
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
تاوەکو ناوەڕاستی ئەم مانگە بەشی یەکەمی پارە گەنمی جووتیاران خەرج دەکرێت
- بزنس
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
لیستی مووچەی مانگەکانی 8 و 9 بەیەکەوە ئامادە دەکرێت