وانەی ژیریی دەستکرد لە بەشە وێژەیی و زانستییەکانی زانکۆی سەڵاحەددین زیاد دەکرێت
- هەواڵ
- 16 تەممووز
دیمەنی باڵەخانەی زانکۆی سەڵاحەددین
ئاڤا نیوز
لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست زانکۆی سەڵاحەددین وەک یەکەم زانکۆ وانەی ژیری دەستکردی وەک بابەتێکی گرنگ لە نێو پرۆگرامی خوێندن بۆ سەرجەم بەشە زانستییەکان و وێژەییەکان زیاد کرد.
وێنە گەورەکە: زانکۆی سەڵاحەددین لە هەنگاوێکی نوێ لەسەر ئاستی عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بڕیاریدا وانەی ژیریی دەستکرد، وەک بابەتێکی سەرەکی بخرێتە نێو پڕۆگرامی خوێندنی سەرجەم بەشە زانستی و وێژەییەکانییەوە، زمانی وانەکەش بەپێی تایبەتمەندی بەشەکە دەبێت.
لێدوانی فەرمی: سامان عەبدوڵڵا، وتەبێژی زانکۆی سەڵاحەددین، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند، دوابەدوای چەندین کۆبوونەوە زانکۆی سەڵاحەددین بڕیاریدا وانەی ژیری دەستکرد لەسەرجەم بەشە زانستییەکان و وێژەییەکانی زنکۆی سەڵاحەددین زیاد بکات، "ئەمە هەنگاوێکی ستراتیژی و گرنگە بۆ ئاشناکردنی قوتابییانمان بە تەکنەلۆژیای سەردەم".
وتەبێژی زانکۆی سەڵاحەددین، دەڵێت، وانەی ژیری دەستکرد وەک هەر وانەیەکی تر تاقیکردنەوەی میدتێرم و کۆتایی و ڕاپۆرت و ئەسایمێنت و پرێزنتەیشن و کویزی دەبێت، زمانی خوێندن بەو زمانە دەبێت کە لەوبەشە وانەکانی تری پێدەخوێندرێت، لەو بەشانەی بە زمانی کوردی دەخوێنن، وانەکە بە کوردی دەبێت و لە بەشەکانی دیکەش بەپێی زمانی سەرەکیی بەشەکە دەخوێندرێت.
پێشنیاز بۆ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەکەین، لە سەرجەم زانکۆکانی دیکە ئەم وانەیە بخوێندرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: زانکۆی سەڵاحەددین لە 16 کۆلێژ و 95 بەشی ئەکادیمی پێکدێت، زیاتر لە 25 هەزار قوتابیی بەکالۆریۆس و دوو هەزار قوتابیی خوێندنی باڵا و دبلۆمی باڵا، ماستەر و دکتۆرای هەیە، هاوکات نزیکەی دوو هەزار و 300 مامۆستا بە پلە و پسپۆڕی جیاوازەوە وانەی تێدا دەڵێنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 40 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 51 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت