
دیمەنی ئاڵۆزییەکانی ناوچەی سوەیدا لە سووریا. وێنە؛ AA
ئاڤا نیوز
فەرماندەی گشتیی هەسەدە ڕایدەگەیێنێت، خەڵكی سوەیدا داوای بەدەنگەوەهاتنیان لێ كردووین بۆ كردنەوەی ڕێڕەوێكی سەلامەت بەمەبەستی گواستنەوەی هاووڵاتیانی مەدەنی.
وێنە گەورەکە: دوای چوار ڕۆژ لە شەڕ و پێکدادانانی نێوان هێزەکانی سووریا و دروزەکان، دواجار ئاگربەست ڕاگەیێنرا، بەگوێرەی نوێترین ئاماری ڕوانگەی سووری بۆ مافەكانی مرۆڤ، سەرووی 300 كەس كوژراون، كە نزیكەی 100 لە كوژراوان سەربازن.
لێدوانی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی سووریای دیموكرات، لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی 'ئێكس' پەیامێكی بڵاوكردووەتەوە و ڕایگەیاندووە، خەڵكی سوەیدا داوایان لێكردووین بەدەنگیانەوە بچین و داوای ڕاگرتنی ئەو هێرشانە دەكەن كە خەڵكی شارەكەی بە ئامانج گرتووە.
زانیاریی زیاتر: مەزڵووم عەبدی ئاماژەی بەوەشكردووە، "كوشتنی ئافرەتان و منداڵان و دەستدرێژیكردنە سەر سیمبولە ئایینییەكان، تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و بەها باڵاكانی سووریان، پێویستە دەستبەجێ پەلامارە دوژمنكارییەكان ڕابگیرێت و لێپرسینەوەش لە بەرپرسانی ئەو ڕووداوانە بكرێت."
دوای 14 ساڵ لە ڕشتنی خوێنی سوورییەكان، كاتی ئەوە هاتووە خوێنڕشتن ڕابگیرێت؛ سووریا بە تۆڵەسەندنەوە و پاكتاوكردن هەڵناستێتەوە، بەڵكو بە گفتوگۆ و هۆشمەندی ئەوە دەكرێت.
پرسی گەلی دروز پرسێكی نەتەوەییە و چارەسەرەکەی لەڕێگەی دەستوور و دیالۆگەوە دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
3 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
9 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە عومان ستایشی هەڵوێستەکانی سوڵتان دەکات بۆ پەرەپێدانی سەقامگیری
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان