
ساتی ئاگرکەوتنەوەکەی کوت
ئاڤا نیوز
وەزارەتی ناوخۆی عێراق ڕایگەیاند، لە ڕووداوەکەی واست 61 کەس گیانیان لەدەست داوە و 14 کەسیان بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاوییەکەیان تەرمەکانیان نەناسراوەتەوە، هاوکات 45 کەسیش ڕزگارکراون کە لەناو باڵەخانەکەدا گیریانخواردبوو.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو لە پارێزگای واستی ناوەڕاستی عێراق، ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێک کەوتەوە و بەهۆیەوە زیاتر لە 61 کەس گیانیان لەدەست دا و 40ی دیکەش برینداربوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی عێراق لەبارەی ڕووداوەکەی واست ڕایگەیاند، باڵەخانەکە لە پێنج نهۆم پێکهاتووە و بریتیی بووە لە چێشتخانە و هایپەرمارکێت، حەوت ڕۆژ بووە کراوەتەوە و لە ئەنجامی ئاگرکەوتنەوەکەش 61 کەس گیانیان لەدەست داوە.
بەگوێرەی وەزارەتی ناوخۆ، زۆرینەیان لە دەستشۆرەکانی ناو باڵەخانەکە بەهۆی دووکەڵەوە خنکاون، لەناو ئەوانەشی مردوون 14 کەسیان بەهۆی زۆری ڕێژەی سوتاوییەکەیان تەرمەکانیان نەناسراوەتەوە.
تیمەکانی بەرگری شارستانی توانیوویانە 45 کەس ڕزگار بکەن کە لەناو باڵەخانەکەدا گیریانخواردبوو.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لیژنەیەکی باڵا بەسەرۆکایەتیی ڕاوێژکاری هونەریی وەزیری ناوخۆی عێراق و ئەندامیەتی تیمەکانی بەڵگەی تاوان و گەورە لێکۆڵەر و شارەزایان پێکهێنراوە، تا هۆکاری ڕووداوەکە ئاشکرا بکرێت و بەرپرس و ئەوانەشی کەمتەرخەم بوون، سزابدرێن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
36 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان