ئەردۆغان و شەرع لەبارەی دۆخی ئێستای سووریا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی ئەنجام دەدەن
- هەواڵ
- 17 تەممووز

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا و ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا
ئاڤا نیوز
لەچوارچێوەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، پشتیوانی خۆی بۆ ئەحمەد شەرع و گەلی سووریا دووپات کردەوە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە، 16-7-2025، ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی ئاسمانی بۆ سەر سووریا دەستپێکرد، هێرشەکان کۆشکی سەرۆکایەتی و وەزارەتی بەرگرییان لە دیمەشق کردە ئامانج و کارداناوەی بەدوای خۆیدا هێنا.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بڵاویکردەوە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە هاوتا سوورییەکی ئەحمەد شەرع کردووە و تاوتوێ دوایین پێشهات و ئەو گۆڕانکارییانەیان کردووە کە ئێستا لە سووریا ڕوودەدەن.
سەرۆککۆماری تورکیا لە پەیوەندییەکەدا ڕایگەیاندووە کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا قبووڵکراو نین و هەڕەشەن بۆ سەر تەواوی ناوچەکە.
ئەو دوپاتی کردەوە کە تورکیا بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی گەلی سووریا، وەک ئەوەی کە تا ئێستا کردوویەتی.
هەروەها پێشوازی لە ئاگربەستەکە کرد کە لەگەڵ کۆمەڵی درووز لە سووریا بەدەست هاتووە.
لەلایەکی دیکەوە: ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا، سوپاسی سەرۆک ئەردۆغانی کرد بۆ پشتیوانیی تورکیا لە پاراستنی یەکگرتوویی سیاسیی سووریا، یەکپارچەیی خاکەکەی و سەروەرییەکەی.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
58 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 46 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە عومان ستایشی هەڵوێستەکانی سوڵتان دەکات بۆ پەرەپێدانی سەقامگیری
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان