
لیۆی چواردەیەم، پاپای ڤاتیکان - وێنە؛ الجزیرة
ئاڤا نیوز
پاپای ڤاتیکان پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی عێراق دەکات و دەڵێت، بە ڕووداوی سووتانی باڵەخانەیەکی بازرگانی لە ناوەڕاستی وڵاتەکەدا خەمبارە و هاوسۆزیی خۆی بۆ کەسوکاری قوربانییەکان دەردەبڕێت.
چیرۆکی سەرەکی: شەوی 16-7-2025، لە شاری کوت لە پارێزگای واستی ناوەڕاستی عێراق، ئاگرێکی گەورە لە مۆڵێک کەوتەوە، بەهۆی نەبوونی مەرجی تەندروستیی و سەلامەتی، 61 کەس گیانیان لەدەستدا و 38 کەسی دیکەش برینداربوون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لیۆی چواردەیەم، پاپای ڤاتیکان لە پەیامێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ڕووداوەکەی شاری کوت کە بەهۆیەوە ژمارەیەک کەس گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، هاوسۆزی ڕوحی خۆی بۆ کەسوکاری هەموو قوربانییانی کارەساتەکە ڕادەگەیێنێت، بەتایبەت بریندارەکان و کەسوکاری ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە.
لەلایەکی دیکەوە: حکومەتی عێراق دەرئەنجامی سەرەتایی لێکۆڵینەوەکانی لەبارەی ڕووداوەکە ئاشکرا کرد و دەڵێت، کەمتەرخەمیی ئاشکرای لەلایەن ژمارەیەک بەرپرس و فەرمانبەرەوە دۆزیووەتەوە. لەسەر بنەمای ئەمەش بڕیاری داوە بە دوورخستنەوەی کاتیی 17 فەرمانبەر و بەرپرس، لەگەڵ دەستگیرکردنی سێ ئەفسەری باڵا کە بەڕێوەبەرانی پۆلیسی گەشتوگوزار و بەرگریی شارستانیی واست لەنێویاندان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
46 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 34 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان