ئاڤا نیوز
دوای ئەنجامدانی تیروپشک بۆ سوودمەندانی وەرگرتنی زەوی لە هەولێر، کارمەندانی ئاسایش و پۆلیس داوا دەکەن ناوی ئەوانی تێدا نەبووە، سەرۆکی شارەوانی هەولێریش دەڵێت، دابەشکردنەکە بە قۆناغە و ناوی ئەوانیشی تێدا دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: هەفتەی پێشوو لە ڕێوڕەسمێکدا وەزارەتی شارەوانی، تیروپشکی بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەر 14 هەزار فەرمانبەر لە سنووری شارەوانی هەولێر ئەنجامدا.
لێدوانی فەرمی: دوای پرۆسەکە چەند کارمەندێکی ئاسایش بە ئاڤایان گوت، چاوەڕێ بووین لەو ژمارەیە هەر هیچ نەبێ ژمارەیەک کارمەندی ئاسایشیش زەوییان بەسەردا دابەش بکرابووایە، ئێمە بێبەش کراوین.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە ئاڤای وت، "57 هەزار فەرمانبەر ناویان گەڕاوەتەوە شارەوانی و ئەم پرۆسەیە کاتێکی زۆری دەوێت، ناچارین قۆناغ بە قۆناغ زەوی دابەش بکەین. لە قۆناغی یەکەم سێ هەزار پارچە زەوییمان دابەش کرد، قۆناغی دووەم بوو بە 14 هەزار".
زانیاریی زیاتر: کارزان عەبدولهادی وتیشی، پرۆسەکە بەردەوامە و ئەمجارە لە لیستەکە ژمارەیەک کارمەندی ئاسایشی تێدابوو. لەم هەفتەیە نا بەڵکو لە ئایندەیەکی نزیک قۆناغی سێیەمی ڕاکێشانی تیروپشک بەڕێوەدەچێت و کارمەندانی پۆلیس و ئاسایش زەوییان بەسەردا دابەش دەکرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 55 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- هەواڵ
- 15 خولەک لەمەوپێش
لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە شێخان تەقە دەکرێت و کوژراو و بریندار هەیە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 55 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن