
کێڵگەی گازی کۆرمۆر
ئاڤا نیوز
لیژنەی ئەمنیی قەزای چەمچەماڵ دەڵێت، ئاگاداری هەموو لایەک دەکەینەوە، ئەمڕۆ لە سنووری ناحیەی قادرکەرەم و کێڵگەی کۆرمۆر هیچ تەقینەوەیەک ڕووینەداوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر لە ژمارەیەک میدیا و چەند پەیجێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنە و ڤیدیۆی نزیک کێڵگەی گازی کۆرمۆر بڵاوکرایەوە کە گوایە بە درۆن هێرشکراوەتەوە سەر کێڵگەکە.
لێدوانی فەرمی: حاکم سدیق، بەڕێوەبەری ناحیەی قادر کەرەم بە ئاڤای گوت، ئەمڕۆ یەکشەممە کاتژمێر 10 بەئاگاداریی ئێمە و ئاسایش، دوای هەڵگرتنەوەی دەیان مین و تەقەمەنی، بە شێوەیەکی ڕێکخراو لە گوندی عەلیاوا و ناوچەیەکی دوورەدەست ئەو مینانە تەقێنرانەوە.
بڵاوکراوەی فەرمی: لیژنەی ئەمنیی قەزای چەمچەماڵ دەنگۆی هێرشکردنە سەر کێڵگەی گازی کۆرمۆر ڕەت دەکاتەوە و دەڵێت، ئاگاداری هەموو لایەک دەکەینەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە 20/ 7/ 2025، لە سنووری ناحیەی قادرکەرەم و کێڵگەی کۆرمۆر هیچ تەقینەوەیەک ڕووینەداوە.
لە ڕوونکردنەوەکەی لیژنەی ئەمنیی قەزای چەمچەماڵدا هاتووە، ئەوەی هەیە تیمێکی پسپۆری هەڵگرتنەوەی مینن لە دەرەوەی کێڵگەکە، کە سەرقاڵی هەڵگرتنەوە و لەناوبردنی مینی کۆنی سەردەمی ڕژێمی پێشوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
16 خولەک لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
6 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- عێراق
- 56 خولەک لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان