سووریا داوای ئاشکراکردنی ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی کەناراوەکان دەکات
- هەواڵ
- 20 تەممووز

ئەحمەد شەرع، سەرۆککۆماری سووریا
ئاڤا نیوز
سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا ڕایگەیاند، ڕاپۆرتی کۆتایی ئەو لیژنەیەی تایبەت بە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی کەناراوەکانی سووریا پێکهێنرابوو، بە دەستی گەیشتووە. هاوکات لەپێناو مافی گەل بۆ زانینی ڕاستییەکان، داوای لە لیژنەکە کرد لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامە سەرەکییەکانی کارەکانی بۆ ڕای گشتی ئاشکرا بکات.
چیرۆکی سەرەکی: دوای گرژی و ئاڵۆزییەکانی مانگی ئاداری ڕابردوو کە کۆمەڵە چەکدارێکی پاشماوەی رژێمی بەشار ئەسەد کە زۆرینەیان عەلەوی بوون، هێرشیان کردە سەر هێزە ئەمنییەکانی سووریا و بۆ ماوەی چەند ڕۆژێک بەردەوام بوو، بەهۆیەوە زیاتر لە هەزار و 700 کەس کوژران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی سەرۆکایەتیی کۆماری سووریا "ڕاپۆرتی تەواوی لیژنەی لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکانی مانگی ئازاری ڕابردووی کەناراوەکانی سووریا بەدەست گەیشتووە و جەختی کردەوە کە "ئەم لیژنەیە بۆ دڵنیابوون لەوە دامەزراوە کە سووریا ڕێڕەوێک دەگرێتەبەر کە هیچ پێشێلکارییەک یان هەوڵێک بۆ شاردنەوەی ڕاستییەکان بەشێک نەبێت لە داهاتووی."
- بەپێی ڕاگەیێنراوەکە، سەرۆکایەتیی کۆمار دەست دەکات بە "پشکنینی ورد و گرنگیپێدانی تەواو" بە ئەنجامەکانی نێو ڕاپۆرتەکە، بە مەبەستی "دڵنیابوون لە گرتنەبەری ئەو هەنگاوانەی کە بنەماکانی ڕاستی، دادپەروەری و لێپرسینەوە بەرەوپێش دەبەن و ڕێگری لە دووبارەبوونەوەی پێشێلکارییەکان دەکەن."
لەلایەكی دیكەوه: سەرۆکایەتیی کۆمار جەختی لەوە کردووەتەوە کە داواکارییەکە بۆ سازکردنی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە لەسەر بنەمای "ڕێزگرتنە لە مافی گەلی سووریا بۆ زانینی ڕاستییەکان." هەروەها داوای کردووە، خستنەڕووەکە بە شێوەیەک بێت کە کەرامەتی قوربانییەکان بپارێزێت، ڕێز لە سەلامەتیی ڕێکارە دادوەرییەکان بگیرێت و بەڵگەکان پارێزراو بن، ئەم کارەش لە نزیکترین کاتی گونجاودا ئەنجام بدرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
1 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
7 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 51 خولەک لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە عومان ستایشی هەڵوێستەکانی سوڵتان دەکات بۆ پەرەپێدانی سەقامگیری
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان