
دیمەنی پێشمەرگەیەک لەبەردەم ئاڵای کوردستان. وێنە؛ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
تیمی سەربازیی وڵاتانی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، پشتیوانیی خۆیان بۆ هێزی پێشمەرگە دووپات دەكەنەوە و ڕایدەگەیێنن، لە بواری لۆجستی و كەلوپەلی سەربازی و پێشكەشكردنی ڕاوێژكاری بۆ پێشمەرگە، بەردەوام دەبن.
چیرۆكی سەرەكی: سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، بە جیا پێشوازی لە هەریەك لە فەرماندەیی هێزەكانی ئەڵمانیا لە هەرێمی كوردستان و شاندێكی ڕاوێژكارانی سەربازیی ئیتاڵیا كرد كە بۆ مەشقپێكردنی هێزەكانی پێشمەرگە لە هەرێمی كوردستانن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەپێی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی پێشمەرگە، لە دیدار و كۆبوونەوەكاندا، گفتوگۆ لەبارەی هاوكارییەكانی وڵاتانی ئەڵمانیا و ئیتاڵیا بۆ پێشمەرگە كرا، لە بوارەكانی لۆجستی، تەندروستی، میدیایی و مەشق و ڕاهێنانی سەربازی، هاوكات سوپاسی هەوڵەكانی هاوپەیمانان كرا بۆ سەرخستنی بەرنامە و پلانەكانی وەزارەتی پێشمەرگە.
زانیاریی زیاتر: هاوكات دووپات لە بەردەوامیدان بە پەیوەندییەكانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كرایەوە، سەرۆكی ئەركانی وەزارەتی پێشمەرگە، خوازیاری پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندییەكان بوو.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- جیهان
- 35 خولەک لەمەوپێش
پووتین: بەرگەی زۆری هێرشەکانی ئۆکراینامان گرت؛ وەڵامی جددیمان دەبێت
- هەواڵ
- 46 خولەک لەمەوپێش
یەکتربڕێکی پێشکەوتوو بۆ چوارڕیانی گۆمەسپان دروست دەکرێت