
دیمەنی سێ چەکداری هێزە ئەمنییەکانی سووریا لە سوەیدا. وێنە؛ AFP
ئاڤا نیوز
شەڕ و ئاڵۆزییەکانی سوەیدا و دەستێوەردانەکانی ئیسرائیل لە بۆردوومانکردنی سووریا، نیگەرانی ترەمپی بەدوای خۆیدا هێناوە.
زانیاری بەدەستهاتوو: شەش بەرپرسی ئەمریکی بە ئەکسیۆسیان ڕاگەیاندووە، کە دۆناڵد ترەمپ، زۆر نیگەرانە لە سیاسەتەکانی ئێستای بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بەهۆی ئەو هێرشە ئاسمانیانەی کە هەفتەی ڕابردوو کردیە سەر سووریا، هاوکات بەرپرسەکان ئاماژەیان بەوە داوە ترەمپ بەهۆی هێرشەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کەنیسەک لە غەززە تەلەفۆنی بۆ نەتانیاهۆ کردووە و داوای ڕوونکردنەوەی لێ کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەرپرسێکی کۆشکی سپی ئاشکرای کردووە، ترەمپ بە ئیدارەکەی گوتووە، نەتانیاهۆ وەک شێتێک مامەڵە دەکات و هەموو ڕۆژێک شتێکی نوێ دەکات و هەموو شوێنێک بۆردومان دەکات ئەمە چ نەفرەتییەکە دەیکات، هەندێک جاریش وەک مندالێک رەفتار دەکات کە گوێ ناگرێت، بەرپرسەکان ئاشکرایان کردووە، ئەم سیاستەی نەتانیاهۆ هەوڵەکانی ترەمپ بۆ سەقامگیرکردنی ناوچەکە تێکدەدات.
ئەوەی لەو بارەیەوە دەگوتریت: دوای نیگەرانییەکانی ترەمپ لە بارەی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا، مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە نەتانیاهۆی ڕاگەیاند، دەستبەجێ هێرشەکانی ڕابگرێت، نەتانیاهۆش لە بەرامبەر کشانەوەی هێزە ئەمنییەکان لە سوەیدا بەو داوایە ڕازی بوو.
لەلایەکی دیکەوە: بەرپرسانی تورکیا و سعوودیە داوایان لە ترەمپ کردووە سنوورێک بۆ ئیسرائیل دابنێت و هەندێک بەرپرسی باڵای کۆشکی سپیش هەر لە بارەی ڕەفتارەکانی نەتانیاهۆ توڕەی خۆیان دەڕبڕیوە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەولێر و بەغدا ڕێککەوتنێکی دیکەیان واژۆ کرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
ئەو تیمەی کنە و پشکنینیان لە ئەشکەوتی شانەدەر دەکرد گەڕانەوە کوردستان
31 ئاب
لە ئاگرکەوتنەوەی ئیلام دارێکی تەمەن هەزار ساڵ سووتاوە
31 ئاب
فستیڤاڵێک بۆ ڕەخساندنی هەلی کار لە هەولێر ڕێکدەخرێت
31 ئاب
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
پەرلەمانتارێک هەوڵی وەرگرتنەوەی متمانە لە سوودانی دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 48 خولەک لەمەوپێش
فەرەنسا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەشار ئەسەد دەردەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کەسوکاری شەهیدانی بەرگری و فریاکەوتن سێ مووچە بەیەکەوە وەردەگرن
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە هەولێر پردێکی جیاواز بۆ سەلامەتی هاتووچۆی هاووڵاتیان دروست دەکرێت