سیاسەتمەدارێک ناوی بەرپرسانی هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 21 تەممووز
ئینتیفاز قەنبەر، سیاسەتمەداری عێراقی
ئاڤا نیوز
سیاسەتمەدارێکی عێراقی، ناو و ناونیشانی بەرپرسانی هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر سەرکێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکات و دەڵێت ئەمریکا سەبارت بەم پرسە هەڵوێستی دەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە سەرەتای مانگی تەممووزی ئەمساڵ 10 هێرشی درۆنی کراوەتە سەر هەرێمی کوردستان و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە توانراوە بەشێکی ئەو درۆنانە بخرێنە خوارەوە. بەشێک لەو هێرشانە ژێرخانی ئابووری بەتایبەتی کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانی کردووەتە ئامانج.
لێدوانی فەرمی: ئینتیفاز قەنبەر، سیاسەتمەداری عێراقیی نیشتەجێی ئەمریکا، لەگرتە ڤیدیۆیەکدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بە پشتبەستن بە زانیاریی هەواڵگریی ئەمریکی دەڵێت، "هەموو ئەو هێرشە درۆنییانەی دەکرێنە سەر شاری هەولێر و دهۆک لە دەشتی نەینەواوە ئاراستە دەکرێن، هاوکات ئەو هێرشانەشی دەکرێنە سەر شاری سلێمانی و کێڵگە نەوتیەکانی گەرمیان لەدەورووبەری کەرکووکەوە ئاراستە دەکرێن.
ئەو سیاسەتمەدارە عێراقییە ئاشکرای دەکات کە سەڵاح مەگسوسی، بەرپرسی هێزی ئاسمانی حەشدی شەعبی کە لەساڵی 2019ەوە ئەو پۆستەی بەفەرمی وەرگرتووە و حەیدەر غەرراویی کە بەرپرسی گرووپی ئەنساروللای ئەوفیایە، بە کەسی یەکەم و دووەمی ئەو هێرشانە تۆمەتباریان دەکات.
قەنبەر، ئەوەشی ئاشکرا کرد، بەرپرسانی ئەمریکا لە هەموو کاتێک زیاتر گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی کە پێویستە سنوورێک بۆ ئەم کارە تیرۆرستییانە دابنرێت و کۆتایی پێبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکانی چین و ڕووسیا دوای گفتوگۆی ئابووری و سیاسی باس لە تەمەن درێژی و نەمری مرۆڤ دەکەن
2 کاتژمێر لەمەوپێش
له ههولێر شهڕی نێوان گوڵفرۆشێك و شۆفێرێك برینداربوونی یهكێكیانی لێكهوتهوه
3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان مانگگیران ڕوودەدات
8 کاتژمێر لەمەوپێش
پۆلیسی ئاکرێ فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتبارێکی نیشتەجێی هۆڵەندا دەردەکات
1 ئەیلوول
دەستەی ژینگە: هیچ لیژنەیەكی بەغدا بۆی نییە بەبێ ئاگاداری ئێمە ڕووپێوی بەرگەهەوای كوردستان بكات
31 ئاب
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاری موختار و محەممەد شێخ حەیدەر بەفەرمی بە شەهیدی ژینگە ناسێنران
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی لە عومان ستایشی هەڵوێستەکانی سوڵتان دەکات بۆ پەرەپێدانی سەقامگیری
- عێراق
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی عێراق بۆ مانگی نۆ دوادەکەوێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای سەربازیی ئەمریكی دەگاتە كەمپی هۆل لە ڕۆژئاوای كوردستان